كاتێك خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك دوور له ویستی خۆی و به زۆره ملێ به جوگرافیا و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ختاته و بێ سه‌روه‌رییه‌وه لێكترا و ناوی هاووڵاتییه‌كانی كرایه عێراقی ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌وه ته‌نها پرسێكی ساده نییه ، چونكه ئه‌سته‌مه بتوانرێت نه‌ته‌وه و خاكێكی جیاواز كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌یره كورده‌وه نییه بلكێنڕێت وه‌ك چۆن زیاتر له سه‌د ساڵه به ئاگر وئاسن هه‌وڵی بۆ ده‌درێت ،به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وایه شووشه‌یه‌كی شكاو به زۆر پێكه‌وه جۆش بكه‌یت ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌سته‌مه
ئه‌وه‌ی له رابردوو ئێستای عێراقی به زۆر دروستكراو ده‌بینرێت ، هه‌موو پرسه‌كان و مانه‌وه‌كان ناچارییه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاڵۆزی وململانێیه‌كان رۆژ به رۆژ زیاتر قووڵتر ببنه‌وه ، به شێوه‌یه‌ك رۆژ به رۆژ لێكترازان و پێناسه و جوگرافیایی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر پێمان بڵێن كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ماف و خاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن ئاره‌زوومه‌ندانه لێك بترازێت له پێناو دادپه‌وه‌ری و ئاشتی و كۆتایی هاتن به زیاتر له یه‌ك سه‌ده نه‌هامه‌تی و كوشتن وبڕین و وێرانكاری
بۆیه ، كاتێك هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژوویی پڕ نه‌هامه‌تی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی عێراقه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه ،به‌تایبه‌ت هه‌ر له هه‌ڵمه‌تی به‌دناوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و وێرانكردنی نزیكه‌ی 5000 گوند و ئه‌مڕۆی گه‌مارۆدان و درۆنبارانكردن و فشاری سیاسی و ده‌روونی وئابووری ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه میراتگری ڕژێمه‌كانی پێش خۆیانن ، به‌دڵنییایه‌وه هه‌موو تاكێكی كوردستانی وا لێده‌كات نه‌ك هه‌ر باوه‌ریان به ماونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی عێراق نه‌بێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی گه‌لی كورد نه‌بووایه ، به‌ڕوحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ماڵه‌یان بكردایه ئێستا دیار نه‌بوو چ رووداوی مه‌ترسی داری لێ بكه‌وێته‌وه
ئه‌وه‌ی له نێو بیروباوه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی دوێنی و ئێستا به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت ، نه‌ك هه‌ر زێهنیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی و یه‌كتر قبووڵ كردن و دیموكراسییه‌ت له نێویاندا بوونی نییه ، به‌ڵكو خراپتر له رابردوو گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی پاشگوێ و ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به ئاگر وئاسن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی په‌راوێز خستن و گه‌مارۆدان و نكۆلیكردن په‌یره‌و بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش وایكردووه رۆژ به رۆژ قه‌یرانه‌كانی قووڵتر ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه‌ی نێوان كوردستان و عێراق به‌ڵكو له نێو خودی عه‌ره‌به‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش دروستكردووه ،واته خه‌ڵكی نه‌فره‌ت له عێراقیبوونی خۆی بكات وه‌ك هه‌ڵگری ناسنامه ،چونكه عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ری و بڕیاردانی خۆی نییه ،به‌ڵكو بووه‌ته بوكه‌ڵه به‌ده‌ستی دراوسێیه‌كانییه‌وه
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز و جوگرافیاییه‌كی جیاواز ، هه‌ره‌شه و هێرشی عێراق و فاشیزمه‌كانی تا به ئه‌مڕۆ به سیناریۆ وپیلانگێری و پاساوی بێ بنه‌ما به‌رده‌وامه ، ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه تا گه‌لی كورد بێ ئیراده بێت و سازش بۆ داوا ناڕه‌واكانیان بكات ،بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه ژێر ده‌ست بێت و خاوه‌نی خۆی نه‌بێت ، وێرای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد وسه‌ركردایه‌تییه‌كی له رابردوو و ماوه‌ی 23 ساڵی رابردوو عێراقی نوێی فیدڕاڵی هه‌وڵ و باجی زۆر دا له پێناو ناچاركردنی به‌غدا بۆ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و هاوبه‌شی ،سازان ، هاوسه‌نگی بۆ مانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو
بۆیه، مێژوو گه‌واهیده‌ره كاتێك زیاتر له 93%دای خه‌ڵكی كوردستان له ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگییان به ( به‌ڵێ)دا، ئه‌وه ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو له ڕووی هه‌ست و سۆزه‌وه ، به‌ڵكو ئاماژه بوو به شكستی عێراق له ڕووی سیاسی و پێشێڵكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدڕاڵییه‌وه ، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاكڕه‌وی دیكتاتۆری و ڕژێمێكی تایفی و مه‌رهه‌بی بوو ، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی و خواستێكی ره‌وا بوو بۆ شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌ستی گه‌لێك كه به‌درێژایی مێژوو قوربانی داوه و خه‌باتی كردووه له پێناو مافه‌ره‌واكانی كه ئه‌ویش ئازادی و مافی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تبوونه
ئه‌وه‌ی له رابردوو و ئێستاشدا ،ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستانیان په‌یره‌و كردووه ، نه‌ك ته‌نیا دژایه‌تیكردن و سته‌مكاری به‌ڵكو هه‌وڵێك بووه بۆ سڕینه‌وه‌ی كوردوكوردستان له‌سه‌ر زێدی باب و باپیرانی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی وه‌ك كۆیڵه و هاووڵتاییه‌كی پله دوو سێی و شكاندنی شكۆ و ئیراده‌ی گه‌لێك بووه ؛ بۆیه لێره‌دان نه‌ك هه‌ر عێراقیبوون هیچ واته‌یه‌ك نامێنێت ،به‌ڵكو ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ر نه‌فره‌ت و ڕق و كینه ده‌كه‌وێت ، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش به‌رده‌وامه له سه‌ر هه‌ڵه‌ی ڕژێمه‌كانی پێش خۆی
گرنگه بزانین ، عێراقێك هه‌وڵی سڕینه‌وه و نكۆڵیكردنی كوردوكوردستانی دا شكستی خواردبوو ، بۆیه ئێستا هه‌موو تاكێكی كوردێك ، كوردستانیبوونی پێش عێراقی بوون دانه‌وه و هه‌موو كاتێك به بیروباوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌ژیت ، وسه‌رده‌می پاشگوێ خستن و نكۆڵی‌كردن له كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك جوگرافیا به سه‌ر چووه