ئێمە لەبەردەم دەیان جۆری شەڕداین ترسناکترینیان ئیرهابی فیکرییە، کاتێک داگیرکەر لەناو زیهنی خۆماندا دەیچێنن بۆ ئەوەی ئەرکی ئەوان جێبەجێبکەین و بەر بینە گیانی یەکدی، لەم جیهانە پڕ کێشەو ململانێیەدا کەلەپێناو بەرژەوەندیەکانیاندا دەجەنگن ، هەڵگرانی ڤایرۆسی ئیرهابی فیکری کۆمەڵگەی کوردەواری توشی نامۆبوون و دژبەیەکی دەکەن، هەموو چەمکەکان دەشێوێنن، ئیرهابی فیکری لەڕێگای چەکەوە شەڕی کورد ناکەن، بەڵکو بە نهێنی و بە بەرنامە لەپشت ئەو وشەو ڕستە و دەستەواژانەوەن بۆ تێکدانی ئەقڵ و شکاندنی ئیرادەی کۆمەڵگە، لەمیدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا کاری لەسەر دەکەن و سەدان شانەی نهێنی بەناوی خوازراوەوە خستۆتە کار، بۆ بەڕێوەبردنی شەڕی فیکری بۆشێواندنی زیهنی کوردی بۆ سەپاندنی بیرکردنەوەو ئایدیای خۆیان بەسەر تاکی کوردیدا بۆ شێواندنی هزری کۆمەڵگەی کوردی، هەتا توانای بیرکردنەوەی نەبێت بۆ ئامانج و ئازادیەکانی خۆی، لەڕێگای تەکفیر کردن و ترساندن و چاندنی خوی ناپەسەند لەکۆمەڵگەدا، هەتا ئاستی بێ هیواکردن و نەفرەتکردن لەخۆد ، بەداخەوە ئەحزابی کوردی لەڕێگای مەفرەزە تایبەتەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، لەئەنجامی ململانێی نادروستی حیزبی پێ بزانن یا نەزانن چوونەتە خزمەت پرۆسەی ئیرهابی فیکرییەوە، کە لە دەرەوەی ماڵی کورد ئاراستە دەکرێت. بۆیە دەبینین ئیرهابی فیکری وای کردوە کە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا کارێکی کردوە کۆ مەڵگای لەجڤاتەوە گۆڕیوە بۆ نەخۆشخانە یەکی گەورە و بێ متمانە :.
۱- بینیت دووکەس لە جێگایەکدا دانیشتون ئەوە باسی خراپەی کەسی سێهەم دەکەن، کە هاوڕێی خۆیانە، واتە متمانەو ئەخلاقی بەرزی کۆمەڵگایان تێکشاندووە.
۲- بیرکردنەوە و ڕۆحی ڕەخنەی جدیان کوشتووە.
۳- ئیرادەی تاکیان گۆج کردووە، کە توانای بیرکردنەوەو بڕیاری بوێرانەی ئەرێنی نەبێت.
٤- بڵاوکردنەوەی دەمارگیری حزبی و گەمژاندنی تاک و کۆمەڵگە.
٥- کوشتنی توانای تاک لەداهێناندا، ئەویش لەڕێگای پەکخستنی بیرکردنەوەیەوە.
٦- ترساندنی فەزای گشتی لەپەیوەندی و سەردان و گفتوگۆی نێوان پێگەو ئەرکە جیاوازەکاندا.
دوو نمونە
ٲ- کاتێک ئەنجومەنی هەڵەبجە سەردانی بارزانی دەکەن) باس لە دۆخی هەڵەبجە دەکەن، ئیرهابی فیکری دێن ئەنجومەنەکەو لەناویاندا مەلا تاهیر بە ئامانج دەگرن، بێ ئەوەی بزانن باسی چیان کردووە، ئامانج لەم جوڵەیەی ئیرهابی فیکری ترساندنی چین و توێژەکانە بۆ ئەوەی نەوێرن سەردانی سیاسی و سەرکردەکان بکەن، تا بتوانن دنیای ئێمە زیاتر لەیەک دابڕن.
ب کاتێک دەزگای ڕوانگە هونەرمەن ماهیر حەسەن دەبینن سەرۆکی دەزگای ڕوانگە یەکەم قسەی ئەوەیە دەڵێ: بەخێربێیت سەرمایەی نیشتیمان، دەسخۆشی لە ماهیر دەکەن بۆ سەرکەوتنەکانی لە هونەردا ئیتر ئیرهابی فیکری دێت و دەکەونە شکاندنی ماهیر ) بە دڵنیاییەوە بۆ ترساندنی فەزای گشتییە.
۷- ناشیرینکردنی جوانیەکان کوشتنی ڕۆحی چاکەی گشتی داپۆشینیان لەڕێگای چەواشەکردنەوە، نمونە کاتێک لایەنێک کەسایەتیەک دێت بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەری نەخۆشیە ترسناکەکان دەبەخشێ بە نەخۆشخانەیەک، ئیرهابی فیکری ئاراستەی میدیاکان دەکات پێیان دەڵێ ئەو هەواڵە گرنگی پێ مەدەن بۆچی؟
لەبەر ئەوەی کەسایەتیەک ئەو کارەی کردووە جیاواز لە جەنابیان بیر دەکاتەوە، یاخود جوانترین هۆڵ دروستبکەیت بۆ هەڵەبجە دووبارە ئیرهابی فیکری کەوتنە تەقە هەم لەو هۆڵەکەو هەم لە پارێزگار، هەر ئەم ئیرهابی فیکرییە ئەگەر پارێزگار نەهاتایە بۆ ئەو بۆنەیەو ئەو پێزانینەی شاری نیشان نەدایە، ئیرهابی فیکری دەیان وت ئەوە کارێکی جوانە، بەڵام چونکە ئیدارەی هەڵەبجە هی حزبە بەشداری نەکردوە لە مەراسیمی ئەو پرۆژەیەدا، ئیتر ئەوە پێناسەی ئیرهابی فیکرە.
چۆن بتوانین ڕووبەڕووی ئیرهابی فیکری ببینەوە؟
:. دەبێ دان بەوەدا بنێین لەبێ فیکری ئێمەیە، کە ئیرهابی فیکری توانای شێواندنی کۆمەڵگای هەیە.
-- کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و قوڵکردنەوەی گیانی گفتوگۆ و لێ بوردەی و قبوڵکردنی ئەوی دیکە.
-- سڕینەوەی لوت بەرزی سیاسی لەناو خۆماندا و سەلماندنی ئەوەی دەسەڵات و سیاسیەکان بەشێکن لە خەڵک و ئەرکیان خزمەتی خەڵکە لەهەمان کاتدا
سەرکردەکان ئاگایان لە تەفسیری دەوروبەرەکانیان بێت تەفسیری چەواشەیان نەخەنە پێشچاو.
-- زەمینە خۆشکردنی زیاتر بۆ ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی ڕادەربڕین.
-- ڕێگا خۆشکردن بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
بینینی دەستەو گروپی بچوک، لەچین و توێژە جیاوازەکان بۆ گفتوگۆی کراوە لەلایەن سیاسیەکانەوە. قۆناغی یەکەم دوور لەچاوی کامێرا بۆ خستنەسەرپێی پرۆژەیەک دژ بە ئیرهابی فیکری.
-- هاوکاریکردنی دەنگی ئازاد، بەڵام بەمەرجێ ئەو دەنگە نەیەتە ناو بۆتەکەی حزب بەتەنها خزمەتی نیشتمان بکات.
دواجار دەبێت ئەوەبزانین کە ئیرهابی فیکری زیندانێکی بێ دیوار و سەقف دروستدەکات بۆ ئیرادەو ئەقڵ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا توانای هیچ بیرکردنەوەو داهێنانێکی نەبێت. بەینی خۆمان نەبێت کۆی ئەحزابی کوردی بەشدارن لەڕێگەدان بە زاڵبوونی ئیرهابی فیکری لەسەر فەزای گشتی، ئیتر هەر حزبێک بەپێی هێزی مادی و مەعنەوی خۆی پشکی بەردەکەوێت. ئەوەی دەمان کات بەهەرێمێکی بێ ئیر هابی فیکری پێدا چو نەوەیە بەڕۆشنبیری و بیر کر دنەوەماندا .