ئێران و ئەمریکا، کە ئەگەری یەکجار گەورە هەیە هەر ئەو ساڵەی ئێستا تێداینە ببێتە شەڕیان، ئەو شەڕە حەق وایە ئەگەر ڕوویدا بەجەنگی جەهەننەم ناوببرێ چونکە هێندەی جەهەندەم گەرم دەبێ .
ئێستا ئیسڕائیل دەوروپشتی خۆی لە سوریا و لوبنان خاوێندەکاتەوە، ئێرانیش لە عیراق خۆی قایمدەکات و ئەمریکاش لێوەی دەکشێتەوە . ئەو جەنگە دوا ڕاوندی بۆکسێنەکەدەبێ .
هۆکار زۆرن بۆ ڕوودانی ئەو شەڕە، کە جەنگێکی زۆر مەترسیدار دەبێت، بەڵام من یەک لە هۆکارە سەرەکیە کۆنەکەتان بیردەهێنمەوە، ئەویش لەسەرەتاوە ئێران، دروشمی لەناوبردنی وەک خۆی دەڵێ ڕژێمی زایۆنیستی لەناودەبەم .
ئێران تا ئێستا ترلیۆنەها دۆلاری لە بەرامبەر ڕووخانی ڕژێمی عیراقی پێشوو هاتنە سەرحوکمی شیعە لە یەمەن و لە عیراق سەرفکردووە .
تا ئێستا لەوپێناوەدا ئێران ملیۆنەها کەسی بەکوشتداوە و یا کوشتوویەتی و حیزبوڵاو لوبنان و سوریا و عیراق و یەمەنیش، جگە لە قوربانیەکانی گەلی ئێران لەو ڕێگا و لەو پێناوەدا کوژران، تازە پاشگەزبوونەوە لەو دروشمانە لای ئێران ئەستەمە .
کورتەی کەلام، ئێران لەلایەک و ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەوروپا لەلاکەیدی، دەبێ لایەک سەرکەوێ و لایەک بدۆڕێ، هەرچی بشدۆڕێ کۆتایی ئەو شەڕەی بۆی دەبێتە جەهەننەم هەتا ماوە تیایدا دەسوتێ و هەستانەوەی نیە، بۆیە حەق وایە ناوی بندرێ، جەنگی جەهەننەم .