دواین هەواڵ

شرۆڤەكردنی نامەكەی ئۆجەلان

‌نەوزاد هێتوتی

27/02/2025

پەیامەكەی بەریز ئۆجەلان خالی زۆر گرنگ و سەنجراكیشی تیدا بووە كە لێرەدا دەمەوێت شروڤەیەك بۆ ناوەرۆكی پەیامەكەی بەرێز ئۆجەلان بكەم و گرنگترین ئەو خالەنی كە لە نامەكەدا ھاتوو باسی بكەم

1- ئۆجەلان دەلێت، "پەکەکە لە هەلومەرجێک دایکبووە، کە هەموو ئازادییەکان قەدەخەکرابوون، بەلام داڕمانی سۆسیالیزمی واقیعی لەساڵی نەوەتەکاندا، کۆتاییهاتنی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کوردی لە وڵاتەکەدا و ئەو بەرەو پێشچوونانەی لە بواری ئازادیی رادەربڕیندا هاتوونەتە کایەوە، هەموو پێکەوە بوونەتە هۆکاری ئەوەی پەکەکە نێوەڕۆک و مانای بوونی خۆی لەدەستبدات و بەبەردەوامی خۆی دووبارە بکاتەوە. لەبەرئەوە پەکەکە تەمەنی کۆتایی پێهاتووە و هەڵوەشاندنەوەی بووەتە زەروورەت". كەواتە لەم خالەدا ئۆجەلان باسی ئەوە دەكات ئەو كاتەی پەكەكە درووست بووە لە توركیا ھەموو ئازادییەكان قەدغەكارابوون و ئێستا توركیا لە روی ئازادییەوە بەرەوپێش چوونی باسی بە خویەوە بێنێووە . خەباتی پەكەكەش ھەر بوو ئەم مەبەستە بووە. بوویە، ئێستا ھەبوونی پەكەكە شتێكی زیادە و ئەو ئامانجەی بۆی دامەزراوە بەدیھاتووە و گرنگە خۆی ھەڵبوەشێنێیت

2- دووەم، بەرێز ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا تەنیا باسی چەكدانانی پەكەكە ناكات، بەڵكوو پێیوایە پەكەكە وەك ھێز و پارتێكی چەكداری كوردی دەبێت بە تەواوەتی خۆی ھەڵبوەشنێت و نابێت شتێك بەناوی پەكەكە بمێنێت.

3- بەرێز ئۆجەلان باسی ئەوە دەكات كە " کورد و تورک بەدرێژایی مێژووی هەزار ساڵەی پەیوەندییەکانیان، هەمیشە بە پێویستیان زانیوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا ئارەزوومەندانە پێکەوە بن. ھەروەھا دەلێت مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە 200 ساڵی رابردوودا، پارچە پارچەکردنی ئەم هاوپەیمانیێتییەی کردووەتە ئەرکی سەر شانی خۆی" واتە لێرەدا زیاتر ئۆجەلان مەسەلەی ناكوكی نێوان كورد و توركەكان دەگەرێنێتەوە بۆ بلوكی سەرمایەداری واتە ئەمریكا ھاوپەیمانەكانی و پێیوایە ئەوان ھۆكاری سەرەكی ئەو ململانێ وناكوكییەن كە لە نێوان كورد و توركەكاندا ھەیە. بوویە، دەبێت كار بكرێت و رێگە نەدرێت ئەو دەۆلاتانە ئەو برایەتییە نێوان ھەر دوولا تێك بدەن. لێرەدا بە ئەگەری زۆر ناراستەوخو مەبەستی ئەمریكا وئیسرائیل و دەۆلەتانی ترە.

4- بەرێز ئۆجەلان جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە "داواکاریی دەوڵەتی نەتەوەیی جودا، کە ئەنجامی حەتمیی سەرلێشێواویی نەتەوەگەرایی پەڕگرانەیە، لەگەڵ داخوازیی بۆ فیدراڵییەت و خۆسەریی کارگێڕی و چارەسەرە کولتوورییەکان هیچیان ناتوانن ببن بە وەڵامێک بۆ سۆسیۆلۆژیای مێژوویی کۆمەڵگە". لێرەدا بەرێز ئۆجەلان دەڵێیت ئیدی سەردەمی داواكردنی فیدرالییەت، ئۆتۆنۆمی یان خوسەری بەرسەر چووە و ئەو جورە فورمانە ناتوانن كێشەی نەتەوەكان چارەسەر بكەن. بوویە، جەخت لەسەر ئەوە دەكات "تاكە رێگە تەنیا لە رێگەی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و هەبوونی بواری کاری سیاسییەوە" كە "تێیدا رێز لە ناسنامەکان بگیرێت، ئازادیی رادەربڕین و رێکخستنی دیموکراتیک فەراهەم بکرێت". لە راستێدا ئەمە پەیامەكی گرنگە بەلام زیاتر ئەم پەیامە دەبێت بۆ ولاتانی وەك ئەمریكا و ئەوروپا بێت كە بەراستی كومەلگەیەكی دیموكراسین. بەلام بۆ وەلاتانی رۆژھەلاتی ناوەراست كە رێز لە ناسنامەی نەتەوەكان ناگرن، ھیچ پێوەرێكی دیومراسییەتیان نییە زۆر سەختە بێ داواكردنی ھیچ فۆرمێكی خوبەرێوەبەری بتوانێت خوت و گەلەكەت بپارێزێت.

5- ئۆجەلان باسی ئەوە دەكات دەبێت پەكەكە کۆنگرەی خۆی بكات و بڕیار بدەن: هەموو گرووپەکان پێویستە چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. لێرەدا دوو داواكاری لە پەكەكە ھەیە یەكەم چەكدانان دووەم خۆی ھەڵبوەشنێت. ھەروەھا ئەوەی لێرەدا دیسان ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە دەڵێت دەبێت ھەمو گرووپەكان خۆیان ھەلبوەشین ئایا بەدەر لە پەكەكە مەبەستی كییە یان كام لایەنی ترە. ئایا مەبەستی ئەو ھێزانەیە كە پەكەكە درووستی كردووە؟ ئایا مەبەستی ھێزەكانی روژئاوای كوردستانە؟ بەراستی دیارنییە بەلام دەكرێت بە ناراستەخوو باسی ئەوانە بكات

6- بە گشتی پەیامەكەی ئۆجەلان رایەگەیێنراویكی یەكلایەنەیە واتە توركیا وەك حكوومەت داوای ھیچ شتێكی لینەكراوە وەك مەرج بەرامبەر چەكدانای پەكەكە. ئەگەرچی لە ناوەرۆكی پەیامەكیدا باسی ئەوە دەكات توركیا تاگە رێگە درووستەكەی ئەوەیە ولاتێكی دیموراسی بێت. خالێكی دیكە گرنگ ئەوەیە پرسی ئۆتۆنۆمی فیدرالی یان خوسەری بە چارەسەر نازانێت و دەكرێت ئەمەیش ناراستەخوو مەبەستی ئەوە بێت نەك ھەر لە باكور، بەڵكوو ھانی رۆژئاوا بدات بۆ ئەوەی كەمتر لەو مافە داوای بكەن.

7- پرسیار ئەوەیە ئەو پەیامە لە بەرژەوەندی كام لایەن دایە. بەراستی وەلامی ئەم پرسیارە زۆر قورسە. بەلام بەكورتی دەتوانم بەو شێیوەیە وەلام بدەمەوە. ئەگەر پرسەكە پەیوەندی تەنیا بە باكووری كوردستانەوە ھەبێت. بێگومان چەكدانانی پەكەكە دەكرێت بە سوودی كورد بێت. لەبەر ئەم خالانەی خوارەوە:یەكەم، لە رێگەی چەكدارییەوە پەكەكە ناتوانێت ھیچ گۆرانكارییەك لە توركیا ئەنجام بدات.دووەم، لە توركیا زۆر پارت و ھێزی سیاسی كوردییە ھەیە و دەتوانن لە پەرلەمان خەبات بكەن. بەراستیش ئەو دەستكەوتانەی كورد لە پەرلەمانی توركیا دەستەبەری دەیكات ناتوانێت لە قەندیل دەستەبەر بكات. سێیەم، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت دەكرێت توركیا ھان بدەت كرانەوەی زیاتری دیموكراسی ھەبێت بەرامبەر كورد لە توركیا، لە ئازادكردنی زیندانییە سیایسیەكان، نەھێلانی ساسەتی دانانی قەیمەكان لە جێگەی سەرۆكشارەوانییە كوردەكان. ھەروەھا دەرفەتی زیاتر دەبێت بۆ كاری سیاسی لە توركیا. چوارەم، بۆ باشووری كوردستان بێگومان كێشەیەكی گەورە لە كولیان دەبێتەوە و ئێدی چیتر توركیا بە بیانوو و پاساوی پەكەكە ناتوانێت ناوچە سنوورییەكان داگیر بكات. ھەروەھا خلك دەتوانن دووبارە بگەریە سەر گوندەكانیان ودووبارە ئاوەدانی بكەن.

8- سەبارەت روژئاواش دیسان توركیا بیانووی كەمتر دەبێت بۆ ئەوەی ھێرش بكاتە سەر رۆژئاوا. ھەرچەندە بە قەناعەتی خوم توركیا لە ریگەی ئەم پەیامەی ئۆجەلان زیاتر كار دەكات بۆ ئەوەی كوردەكان لە روژئاواش چەك دابنین و داوای مافەكانیان نەکەن. و ئەوەی جیگەی مەترسییە ودەبێت كوردەكان زۆر بە وردی مامەلەی لە گەل بكەن ئەوەیە نابێت بە شیچ شێوەیەك ئەم پەیامەی ئوجەلان كارێگەری ھەبێت لەسەر داواكردنی مافەكانیان بەتایبەت لە روژئاوا . چونكە وەك لە پوستێكی ترمدا ئاماژەم پێكرد دەكرێت توركیا مەبەستی تری ھەبێت لەو پرۆسەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP