بارودۆخی ئاوارەکان لەنیوان پاڵپێوەنان و گێڕانەوەدا زۆر خراپە. بێلا ڕوسیا سورە لەسەر ناردنی هەزاران پەنابەر بەرەو پۆڵۆنیا و، حکومەتی پۆڵۆنیاش بەبیانوی جێبەجێکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا، بێ ڕەحمانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکات.
پۆڵۆنیا، هاوشێوەی لیتوانیا، دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ ١٢ هەزار سەربازی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بێلاڕوس جێگیرکرد، یەکێتی ئەوروپا گوشار ئەخاتە سەر پۆڵۆنیا بۆ توندکردنی سزاکانی سەر بیلاڕوس بەهۆی ڕەفتاری دیکتاتۆرانەی لۆکاشینکۆی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە.
بێلاروس، سورە لەسەر بەکارهینانی کارتی پەنابەران دژی یەکیتی ئەوروپا و هیچ گفتوگۆیەکی لەوبارەیەوە قەبوڵ نیە. ئەم ئیوارەیە لاکۆشینکۆ وتی وڵاتەکەی هیچ هەڵەیەکی نەکردوە و بە ئاشکرا داوای پشتیوانیی و تەداخولی ڕوسیای کرد لەم شەڕەدا دژی ئەوروپا.
دۆخەکە ئاڵۆزە
خۆرهەڵاتی پۆڵۆنیا و ناوچەی بیلاروس لە بنەڕەتدا زۆر ساردە، پلەی گەرما بەردەوام لە دابەزیندایە و دۆخی پەنابەران زۆر سەختە. دوور نیە، هێزە سەربازیەکانی بێلاروس بەپشتیوانی (ڕوسیا) و، پۆڵۆنیا بە پشتیوانی (ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا) توشی بەیەکدادان بن!