دواین هەواڵ

دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی سنورەکانی تێپەراند

‌دییە عەلی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

 لەماوەی ڕابردودا بزات لە 3ی ئابی 2026دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سوریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە، بەوتەی سەرۆکی هەرێم، ئەو تاداروکاتەی کەبۆی سازدرابوو، هەر لەئاڵایەکی گەورەی کوردستان و پێشوازییەکی کەم وێنەوە شەرع  پەیامی بەکورد داوە، کە ئەو هیچ گرێیەکی لەگەڵ کورد نییە و کوردانی سوریاش وەک هاونیشتیمانی سوریا بێگومان بەتایبەتمەندی خۆیانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەر لەو کۆبونەوەدا نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەشەرع گەیاند، بەوەی کەزەیدی وتویەتی هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ سوریا و دەسەڵاتەکەیدا نییە و بەپێچەوانەوە دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان هەبێ، لەداهاتوشدا سەردانی سوریا دەکەم، ئەوەبوو ڕۆژی 28/11/2026 زەیدی گەیشتە سوریا و لەگەڵ شەرع کۆبووەوە، ئەوەش دەرخەری دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمە.

لەلایەکی تریشەوە لەماوەی ڕابردودا میدیایەکی ئەمریکی پەردەی لەسەر هەوڵێکی نێچیرڤان بارزانی لادا، کەچۆن نێوەندگیری کردووە لەنێوان ئەمریکا و ئێران، نێچیرڤان بارزانیش لەدیداری میری 2026 پشتڕاستی زانیارییەکانی میدیا ئەمریکییەکەی کردەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کەسەرۆک نێچیرڤان بارزانی، نەک هەر لەناوخۆی کوردستاندا یان بۆ کورد لەهەر چوار پارچەکەی کوردستاندا بەڵکو کارایی دیبلۆماسی و لێهاتووی ئەو سنورەکانی بڕیوە و ئێستا وەک کاراکتەرێکی کاریگەری نەخشی لەسەر پەیوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بگرە جیهانیش هەیە، بۆیە لەپەیوەندی بەعێراق و سوریاشەوە هەر ئەوە ئەندازیاری بووە..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP