هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی کورتخایەن لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بووە و لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نەبووە.
ڕەخنە لە ئاگربەستەکەی مانگی حوزەیران
دۆناڵد ترەمپ لە میانی گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، بە ئاماژەدان بە ئاسۆی شەڕ لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنێکی کورتخایەنی ئاگربەست، کە ئیدارەکەمان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لەگەڵ ئێران پێی گەیشت، بەفیڕۆدانی کات بوو. من لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبووم و حەزم لێی نەبوو، بەڵام هەندێک جار باشترە گوێ لە پسپۆڕان بگیرێت."
مەترسیی توانا مووشەکیییەکانی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی توانا سەربازییەکانی تاران کرد و گوتی: "ئێرانییەکان ئێستا خاوەنی مووشەکێکن کە لە بنەڕەتدا دەتوانێت بگاتە ئەورووپا، بڕیار نەبوو شتێکی لەو جۆرەیان هەبێت؛ پرسیمان لە کوێی ئەمەیان دەست کەوتووە."
ترەمپ لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد: "ئێرانییەکان چەکی نایاب دروست دەکەن، ئەوان گەلێکی زۆر زیرەکن، بەڵام ئێمە وانەیەکی باشمان دانێ."