دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی وەرگرتنی مووچەی لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، حوکمی شەرعیی وەرگرتنی مووچەی لە مەنفەز و نووسینگەکانی حەواڵە و پارەگۆڕینەوە ڕوون کردەوە، و ڕایگەیاند، کە وەرگرتنی مووچە لەو شوێنانە لە بەرانبەر بڕێک پارەدا (عمولە) بە چەند مەرجێک دروستە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی 5ـی 2026، ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەهۆی کەمیی ئامێرەکانی (ATM) یان قەرەباڵغی لە هەندێک ناوچە، فەرمانبەران پەنا دەبەنە بەر نووسینگەکانی گۆڕینەوەی پارە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان. 

ئەنجومەنەکە دوای تاوتوێکردنی دەقە شەرعییەکان، بەم شێوەیەی خوارەوە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیانی داوەتەوە:
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە بنەڕەتدا پێویستە هەر کەسێک مووچەکەی لە ئامێرەکانی (ATM)ـی فەرمی وەربگرێت، بەڵام لە کاتی پێویست و پەلەدا، وەرگرتنی لە نووسینگەکان دروستە بە مەرجێک مووچەکە هاتبێتە سەر هەژماری فەرمانبەرەکە. ئەنجومەنەکە هۆشداری دەدات، کە ئەگەر هەژمارەکە پارەی تێدا نەبێت، ئەوا دەبێتە "قەرز لە بەرانبەر سوود" و بە ڕیبا و حەرام هەژمار دەکرێت.

هەروەها جەخت لە مەرجی "دەستبەدەستکردن" کراوەتەوە؛ پێویستە لە کاتی پێدانی پارەکە بە فەرمانبەر، هەر لەو کاتەدا هەمان بڕ لە هەژماری فەرمانبەرەکەوە بگوازرێتەوە سەر هەژماری نووسینگەکە. سەبارەت بە بڕی "عمولە"کەش، ئەنجومەنەکە بە باشی دەزانێت فەرمانبەرەکە بڕەکە بە جیا بداتە خاوەن نووسینگەکە، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەکرا، پڕۆسەکە بە دروستی هەژمار دەکرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP