هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا بێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیاردرا ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دوابخرێت.
دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆی چڕ لە نووسینگەی عەمار حەکیم، لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەیانتوانی لەسەر ناوێکی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ناوی "باسم بەدری" وەک کاندیدێکی بەهێز هێنرا، بەڵام لە دوایین ساتدا بەهۆی ناڕەزایەتی هەندێک لە لایەنەکان، پڕۆسەکە شکستی هێنا.
دواخستنی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ئاماژەیە بۆ بوونی ناکۆکی قووڵ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و شێوازی کارکردنی کابینەی داهاتوو، کە ئەمەش دۆخی سیاسیی عێراقی خستووەتە بەردەم چاوەڕوانییەکی تەمومژاوی.