هەرێم نیوز
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوو هێزى ئه‌منیى یه‌كێتیى په‌لامارى یه‌كتریان داوه‌و ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازگه‌يه‌ك به‌ته‌واوى داخراوه.
به‌گوێره‌ى زانیاریەکان گرژیی له‌نێوان دوو هێزى ئه‌منیى یه‌كێتیى (ئاسایش‌و كۆماندۆ) له‌بازگه‌ى بانى مه‌قان ڕویداوه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بەهۆی ئەوەی لەبازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان (كۆماندۆ)ى تێدابوەو ئامادەنەبوە پێناسەکەی نیشانی كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌كه بدات، بەهۆیەوە گرژیی دروستبوەو ڕوبەڕبونەوەو ته‌قه‌یه‌كى زۆریش له‌یه‌كتر كراوه".
ئەوەش زانراوە، بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە بازگەكە داخراوە و تای ئێستە لایەنی پێوەندیدار هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە، ناشزانرێت رووداوەكە كەسی بووە یان مەفەرزەیەك بووە.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر لە چەند بازگەیەكی یەكێتی رووبەڕووبوونەوە هەبووە و قوربانیی لێ كەوتووەتەوە.