دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە

هەرێم نیوز

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات كۆبووه‌ و له‌باره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ مه‌سروور بارزانى ده‌ڵێت، "دووپاتمان له‌ پێویستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرده‌وه‌".

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات شێخ عەبدوڵلا بن زاید کۆبووەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین دۆخی گشتیی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP