هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆرمۆڕی پەسەند کرد،لە لێکۆڵینەوەکەدا هێرشبەران دەستنیشان کراون بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکرێت.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت: هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، "یەکێکیان کێڵگەکەی پێکا و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە، پاشماوەی هەردوو درۆنەکەش رەوانەی بەڵگەکانی تاوان کراون بەمەبەستی دەرهێنانی زانیارییەکانی نێو میمۆرییەکانیان."
هەروەها دەڵێت، ئەو دوو درۆنەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، لە باشووری کێڵگەکەوە لە ناوچەکانی ەۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو هەڵدراون.
لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشبەران دەستنیشان کراون، بەڵام ناسنامەیانی ئاشکرا نەکردووە. لەبری ئەوە، شەش ڕاسپاردەی بۆ پاراستنی کێڵگەکە لە داهاتوودا پێشکەش کردووە.
لیژنەکە گەیشتووەتە ناوی ئەنجامدەرانی هێرشەکە کە لە چەند هێزێکی لە یاسادەرچوون، بەشێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.