هەرێم نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەکان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕو لە چارەسەرکردن دەکات.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتیەکان، له‌گه‌ڵ لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه، کونسوڵی چین نزیکبونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له 25ی (ئازار/3)ی 2023ه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا سكاڵایه‌كی له دادگای پاریس تۆمار کرد.