نوسینى: قاسم شفيق الخزعلي و طالب كاظم سعداوي
وەرگێڕانى: هەرێم نیوز
شۆرشى ئەیلوول شۆڕشى هەموو گەلى کوردستان بوو بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بووەتە ناوەندی شوناس و ناسنامەى نەتەوایەتى و نیشتمانی بوون و کەرامەتى هەموو کوردستانییەکە، ئیرادەى بەهێز و ئاسنینى گەلى کوردستانە بۆ وەستانەوە لە دژى ستەم و داگیرکاریی.
ئەم شۆڕشە دەنگی ئاشکراى ئازادیی و کێشەى رەواى گەل و نیشتمانێک بوو لە پێناوى ئەو ئازادییەشدا نکوڵی نەکردووە لە هەموو رێگەکانى گەیشتن بە ئازادى و سەربەستی، ئەوەش بووە بنەمایەک بۆ ئەوەى لە ئێستادا بە فەرمی دان بە مافەکانى گەلى کورددا بنرێت و ببێتە سەرەتایەک بۆ هەموو ئەو دەستکەوتانەى کە ئێستا هەیەتی، ئەم گوتەکانى نێچیرڤان بارزانى بوو کە لە یادى سەشت و دووهەمین ساڵڕۆژى شۆرشی ئەیلوولدا پێشکەشى کرد.
نێچیرڤان بارزانی خوێنەرێکى شارەزاى روداوە مێژووییەکانى بۆسە تێڕوانینى ئەو بۆ شۆرشی ئەیلوولى ساڵى 1961 بەسەرۆکایەتى مستەفا بارزانى – باپیری- شتێکى گرنگە، لەبەر ئەوەى ئەو روداوە تەنها روداوێکى سەربازیی یان سیاسی نەبووە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لە مێژووى کوردستاندا، لەبەر ئەوەى ئیرادەوى گەلێکی لە بوارى شوناس و پاراستنى کەرامەت و مافە نیشتمانییەکانیدا نیشانداین.
لە فەلسەفەى نێچیرڤان بارزانیدا شۆرشى ئەیلوول تەنها روداوێکى سەربازیی نییە بۆ وەستانەوە لە ڕووى دەسەڵاتى دەوڵەتى عێراقیدا، بەڵکو ئەزمونێکى قووڵ بوو بۆ ئیدارەدانی جەماوەریی، ئەو لەوە تێگەشتووە کە چۆن فشارە مێژووییەکان دەکرێنە پرۆژەیەکی سیاسی و ستراتیژیی، بەجۆرێک کە کاریگەریی لەسەر روداوەکانى داهاتوو دابنێت، لاى ئەو شۆرش درێژەپێدانى ئەو ململانێ دوور ودرێژەیە کە لەنێوان هەردوولادا هەبووە، لە هەمان کاتیشدا خاڵی وەرچەخان و جیاکردنەوەى هوشیارى سیاسی و کۆمەڵایەتى کورد نیشان دەدات لەگەڵ شۆرش و راپەڕینەکانى چەند دەیەیەکى پێش خۆی.
نێچیرڤان بارزانى پێیوایە کە شۆرشى ئەیلوول لە ئەنجامی کەڵەکەبوونى ئەو زوڵم و ستەمەوە دێت کە بەدرێژایی چەند دەیەیەک لە لایەن عێراقەوە لێیدەکرا، جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەو کەڵەکەبوونە تەنها بەس نەبوو بەشۆڕشێک وەڵام بدرێتەوە، بەڵکو ئەوەى ئەم روداوەى کردووەتە مێژوو پلانى سەرکردایەتى سیاسی و سەربازیی کورد بووە، لەسەروو هەمووشیانەوە رۆڵی کەسایەتى مستەفا بازرانى بووە و بەشێوەی کرداریی سەرۆکایەتى کردووە، ئەو توانیبووی ئاراستە سەربازیی و سیاسییەکان کۆبکاتەوە و رەهەندە گشتگیرەکانى ئەو شۆڕشەى دەخوێندەوە، ئەو بەباشی لە کات و شوێنى شۆرشەکە تێگەشتبوو دەیزانى چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر داهاتووى گەلى کورد.
تێڕوانینى قووڵی نێچیرڤان بارزانى لەو شۆڕشە لە رەهەندە گشتگیرەکەى شۆڕشەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەو دەڵێت: "شۆرشی هەموو گەلى کوردە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە" ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى شۆرشەکە کورت نەکرێتەوە لە بنەماڵە و خێل و روبەرێکی دیاریکراودا، بەڵکو دەیەوێت بڵێت شۆرشى تەواوى کوردەکان بووە لەبەرامبەر هەموو ئەو ئاڵنگارییانەى کە هاتبوونە بەردەستى. ئەم وێناکردنە ئەوەمان بۆ بەرجەستەدەکات کە شۆرش لە روانگەى ئەوەوە پرۆژەیەکى کۆمەڵایەتى و سیاسییە، نابێت لە شوناسى نیشتمانى دابڕنرێت. هەر ئەوەیە کە سیفەتى فەلسەفى داوە بەو روداوە مێژوییە، هەموو هەنگاوێک لەو شۆرشە بووەتە بەشێک لە ئەزموونێکى بەردەوام بۆ ئەوەى گەلى کورد لەداهاتوودا سوودى لێوەربگرێت.
لە شرۆڤەکەیدا نێچیرڤان بارزانى باس لە هاوسەنگی نێوان لایەنی سەربازیی و سیاسی شۆڕشەکە دەکات، ئەو پێیوایە ئەو شۆڕشە سەرکەوتوو نەدەبوو ئەگەر سەرکردایەتییەکی یەکگرتووى ستراتیژبینى نەبوایە، کە بتوانێت ئاڕاستەى خەڵک و پێشمەرگە پێکەوە بکات.
بەگوێرەى تێگەیشتنەکانى ئەو هێزە چەکدارەکان تەنها هێزێک نەبوون بۆ کوشتار، بەڵکو بەرجەستەکردنى ئیرادەى گەلێک بووە، جێبەجێکردنى بیروباوەڕی یەکسانى و دادپەروەریی بووە لەسەر ئەرزی واقیع، نەرمونیانى پێشمەرگە و بەکارهێنانى کەش و هەوای شاخاویی و جووڵەى خێرای ئەوان بەشێک بووە لە وردەکارییەکانى ئەو سەرکرایەتییە، کە بە هەموو شێوەیەک کاری لەسەر کەمترین ئاستى زیان کردووە، بۆ ئەوەى بتوانێت بەردەوامی بەشۆڕش بدات تەنانەت لە خراپترین بارودەۆخەکانیش دا.
نێچیرڤان بارزانى گرنگی زۆر دەدات بە رەهەندی سیمبولیزمی سەرکردایەتى، ئەو پێی وایە ئەم بابەتە پێناسەى کەرامەتى نیشتمانى و مافە شەرعییەکانى گەلى کورد بەبێ ئەو سیمبولە جێگەى خۆی نەدەگرت و هەرئەوەش وایکرد کە گەلى کوردستان هەست بەوە بکات کە پێویستە خاوەنی مافە رەواکانى خۆی بێت.
بەگوێرەى دنیابینى ئەو هەموو بڕیارێکى سەربازیی و سیاسی هەڵگری رەهەندێکی فەلەسەفییە لەم شۆڕشەدا، ململانێکانیش هۆکارێک بوون بۆ هاتنە دی بوون و داواکاریی ماف، ململانێکان تەنها لەسەرداهات و پارچە زەوییەکی دیاریکراو نەبووە، بەڵکو شۆرش پرۆژەسەکى مەعەریفى گرنگ بووە کە لەنێوان ئیرادەى خەڵک و حیکمەتى سیاسی و داهاتووى گەلى کوردستاندا پەیوەندییەکی گرنگی دروستکردبوو.
لایەنى کۆمەڵایەتى شۆڕش لە بیر و فەلسەفەکەى نێژیرڤان بارزانى دا یەکێکى ترە لە تەوەرە گرنگەگان، ئەو پێی وایە شۆرش بووەتە هۆی یەکخستنى گەلى کوردستان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و هەرێمییەکانیەوە، ئەو پێکەوە لکانە شتێکى سەرپێیی و رێکەوتێکى سیاسیی نەبووە، بەڵکو تواناى گەلى کوردى نیشانداوە لە خۆڕێکخستەوەدا و پابەندیی خۆیان نیشانداوە لە سەر یەکگرتن بە بەها هاوبەشەکانەوە، پارێزگاریی لە شوناسی نەتەوەیی لەنێو ئەو هەموو ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەکییانەدا، لەڕووى فەلسەفییەوە شۆڕش کردەیەکی کرداریی کورد بووە بۆ یەکگرتم و نیشاندانی هێزی جەماوەری کوردستان لە گۆڕینى ناڕەزایەتى تاکەکەسەوە بۆ پرۆژەیەکى هەمە لایەنەى گشتگیر و بەردەوام.
نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە تیشکدەخاتەوە سەر رۆڵی سەرکردایەتى و ئەزموونەکانى شۆرش بە رەهەندە فەلسەفییەکانەوە پەیوەست دەکاتەوە، ئەو وایدەبینێت کە مستەفا بارزانى دونیابینیەکی ستراتیژیی داڕسشتووە کە پێکهاتەیەک بووە لە خۆگریی سەربازیی و نەرمونیانى سیاسی لەنێوان پاراستنى بنەماکانى نیشتمان و چۆنیەتى خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو بارودۆخەى کە دێتە پێشەوە و ناوى لێنراوە واقیعی گۆڕاو.
ئەم سەرکردایەتییە وایکردووە شۆرشى لە ململانێیەکی سەربازییەوە بکاتە ئەزمونێکى گەورە بۆ نەوەکانى داهاتووی گەلەکەى، بە جۆرێک نەوەى نوێی فێری ئەوە کرد چۆن بتوانن خۆیان رێکبخەنەوە، چۆن پارێزگاریی لە بیروباوەڕیان بکەن، چۆن بتوانن وزەکانیان بخەنە خزمەتى ئامانجێکی روونی بەردەوامەوە.
لە فەلسەفەکەى نێچیرڤاندا شۆرش تەنها روداوێکى تێپەڕیوو نییە، بەڵکو زنجیرەیەک ئەزموونى مێژووییە، شۆرش بنەمای ئەو دەستکەوتانەى داڕشتووە کە لە دواى ئەوەوە دەستکەوتووە، ئەوەى نیشانى هەمووان دا کە کورد پرۆژەیەکى گرنگی نەتەوەیی هەیە و هۆشیارە بە حاڵەتى خۆی و پلان بۆ داهاتوو دادەڕێژێت. شۆرش بەرگرییەکى کاتى و کڵپەیەکی سەرڕۆیانەى تێپەڕنییە، بەڵکو ئیرادەى نەتەوەى لەگەڵ فێربوون و کێشەکاندا تێهەڵکێش کردووە بۆ ئەوەى بیانکاتە میکانیزمێک بۆ بۆ بونیادنانەوەى داهاتوو.
لایەنى رەفتاریی و مرۆیی و شۆرش لە فەلسەفەکەى نێچیرڤان بارزانیدا جێگەى تایبەتى خۆیان هەیە، پارێزگاریکردن لە خەڵکی سڤیل، رێزگرتن لە ژیان، رێگە نەدان بە لادان لە ئامانجە نیشتمانی و سیاسییەکانى شۆرش ببوە بەشێک لە ستراتیژییەتى سەرکردایەتى شۆڕش، ئەم باوەڕانە ببوە هۆی ئەوەى کە شۆڕش ببێتە نەموونەیەکی ئەخلاقیی سیاسی، ئەو پێی وایە کاتێک کارى چەکداریی تەواو دەبێت ئەرکی شۆرش کۆتایی نایەت بەڵکو شۆڕش دەبەستێتەوە بە بەها مرۆییەکانەوە، تا واى لێدێت روداوە مێژووییەکان دەکاتە چۆنیەتى پاراستنی بیروباوەڕ لە هەموو دۆخەکاندا بەتایبەتى لەکاتى جەنگ و ناکۆکی و بەریەککەوتنەکاندا.
نێچیرڤان بارزانى بایەخێکی گەورەى هەیە بۆ ئەوەى شۆرش لە روانگە فەلسەفییەکەیەوە بەردەوام بێت، ئەو دەڵێت بە کۆتایی هاتنی چالاکییە سەربازییەکانى شۆڕشی ئەیلوول شۆرش کۆتایی نەهاتووە، بەڵکوو بووەتە هۆى قوربانیدانى رۆژانەى خەڵک و هۆشیاری سیاسى زیاتری گەلەکەمان، ئەو پێی وایە شۆرش وانەیەکی گرنگی فێری نەوەکان کردووە، بایەخدان بەرێکخستنەکان، چۆنیەتى بەرگەگرتن، پاراستنى شوناس، دیارتینیانن، ئەو دەڵێت مێژوو تەنها گێڕانەوەى روداوەکان نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامە بۆ ئەوەى بتوانرێت تێگەیشتنێکی گشتى دروست بکرێت بۆ پرۆژە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بەبەردەوامیی .
شرۆڤەى نێچیرڤان بارزانى رەهەندی نێودەوڵەتى و هەرێمایەتیش دەگرێتەوە و ئەو پێی وایە مستەفا بارزانى بە وردی ئاگاى لە کاریگەرییە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان هەبووە لەسەر رەوتى بەرخۆدانەکەى، ئەو دەیزانى شۆرش دەبێت هاوسەنگی لەنێوان هێزەکاندا بپارێزێت، بۆیە هەندێکجار پەناى بۆ دانوستاندن بردووە لەگەڵ بەغداد و لایەنە بیانییەکان بە بێ ئەوەى واز لە بنەما فکرییەکانى خۆی بهێنێت، ئەوەش قوڵایی و سروشتى مێژوویی بە ململانێکان داوە، بەجۆرێک روداوە نیشتمانییەکان بوونەتە بەشێک لەو مەنزمە گرنگە سیاسی و دبلۆماسییەى کە هاتوونەتە پێشەوە.
نێچیرڤان بارزانى شۆرش و شوناسى فیکرى نەتەوەیی کورد پەیوەست دەکات بە یەکەوە، ئەو بەبەردى بناغەى دروستکردنى دەوڵەتى کوردیی دەزانێت لە داهاتوودا، هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانى شۆڕش بەشێک وانەى گرنگی تێدایە کە باس لە پاراستنى بنەماکانى بیروباوەڕە، ئاراستەى خواستى گشتى دەکات، هاوسەنگی لەنێوان تواناى سەربازیی و زیرەکی سیاسیدا دروستدەکات، شۆرش بەم مانایە تەنها رودانى چەند هەڵپرژانێکى سەربازیی کاتى نییە، پرۆژەیەکى کامڵی نیشتمانییە، دەبێتە بنەمایەک بۆ هەموو شۆرشەکانى دواى خۆی.
شۆرش لە دیدگای نێچیرڤان بارزانیدا کردەوەیەکی بەردەوامە، شۆڕش پەیوەندیی بە کات و شوێنەوە نییە، بەڵکو ئەزموونێکى فەلسەفییە، دەریدەخات کە گەلێک چۆن دەتوانێت ئیرادەى خۆی دەسەپێنێت بۆ پاراستنى سەروەریی و کەرامەتى خۆی، هەموو جووڵەو بریارێک، هەموو قوربانییەک دەبێتە بەشێکی فراوان لەو ئامانجەى کە دەیەوێت کۆمەڵگەیەک بونیاد بنێت کە بتوانێت پارێزگاریی لە شوناسى خۆی بکات و پەرەى پێبدات.
شۆرش بەم شێوەیە لە گێرانەوەی روداوێکی مێژوویی دەپەڕێتەوە بۆ ئەزموونێکەى فەلسەفی کردەیی، وانەیەکى سەرکردایەتى، یەکبوونى و هۆشیاریی نیشتمانی، ئەوەش دەبێتە تواناى دووبارەکردنەوەى بەگژداچوونەوەى ئاڵنگارییەکان ، بۆ ئەوەى کێشەکان بکرێتە هەلێک بۆ دەستخستنى مافەکانى گەلێک بە درێژایی تێپەڕبوونى کات..
ئەوە نێچیرڤان بارزانییە کە خوێنەرى روداوەکانى مێژوو بەشێوەیەکى فەلسەفییانە.