هەرێم نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی کە ئیسرائیل لەو ناوچانە بکشێتەوە کە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمدا داگیری کردوون.
دوای ئەوەی لە ٨ی کانوونی دووەمدا ئەسەد لەلایەن هێزە ئیسلامییەکانەوە ڕووخێنرا، ئیسرائیل هێزەکانی بۆ بەرزاییەکانی جۆلان، کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانە، جێگیرکرد.
هەروەها ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی سوریا ئەنجامداوە و چووەتە ناو باشووری ئەو وڵاتە، بەڵام حکومەتی نوێی سوریا وەڵامی نەداوەتەوە.
شەرع ئاشکرای کرد کە لە کاتی شەڕەکەدا کە بووە هۆی کەوتنی ئەسەد، گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامدرا و دواتر مۆسکۆ لە بەشێک لە شەڕەکان کشایەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سوریا هێشتا پابەندە بە ڕێککەوتنی جیابوونەوە لە ساڵی 1974، هەرچەندە ئیسرائیل لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە دانی پێدانانێت.
ئامانجی دانوستانەکانی ئێستا گەڕاندنەوەی ئیسرائیل بۆ پێگەکانی پێش ٨ی کانوونی دووەم.
سوریا و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ەوە پەیوەندی دیپلۆماسییان نەبووە.