دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئـامادەم سزای گەورە بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنم

هەرێم نیوز

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، داوادەکات وڵاتان دەستبەرداری کڕینی نەوتی ڕووسی ببن و دەڵێت”نەوت لە ڕووسیا ڕابگرن، پێش ئەوەی سزای بەسەردا بسەپێنم”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروس سۆشیاڵ' نووسیویەتی "من ئامادەم سزای گەورە بەسەر ڕووسیادا بسەپێنم، کاتێک هەموو وڵاتانی ناتۆ لە کڕینی نەوتی ڕوسیا دەوەستن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کڕینی نەوتی ڕووسیا لەلایەن هەندێک وڵاتان شۆککە هێنەر بووە، و پێگەی دانوستانەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز کردووە." 

وتیشی: وەک دەزانن، بردنەوەی ناتۆ لە دانوستانن و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیادا. زۆر کەم بووەتەوە، بەهەرحاڵ، من ئامادەم بڕۆم بۆ دانوستان هەر کاتێک ئێوە ئامادەبن. تەنیا بڵێن کەی؟.

ترەمپ ڕاشیگەیاند، پێم وایە سەپاندنی 50% بۆ 100% باجی گومرگ بەسەر چیندا، بە تەواوی دەکشێتەوە، یارمەتییەکی گەورەش دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، دەشڵێت: چین کۆنترۆڵێکی بەهێزی هەیە، تەنانەت دەستەڵاتیشی بەسەر ڕووسیادا هەیە، بۆیە ئەم گومرگانە ئەم دەستەڵاتە دەشکێنن.
گوتیشی: ئەمە جەنگی ترەمپ نییە، هەرگیز دەستی پێنەدەکرد ئەگەر من سەرۆک بوومایە،  ئەمە جەنگی بایدن و زێلێنسکییە، من تەنیا لێرەم بۆ یارمەتیدانی ڕاگرتنی جەنگ و ڕزگارکردنی ژیانی هەزاران ڕووسی و ئۆکرانی.

دەشڵێت،  ئەگەر ناتۆ وەک ئەوەی من بڵێم بیکات، جەنگەکە بە خێرایی کۆتایی دێت، ئەگەر نا، ئێوە تەنیا کاتی من و وزە و پارەی ئەمەریکا بەفیڕۆ دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP