دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لاریجانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: لە بەرامبەر ئیسرائیل ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکبهێنن

هەرێم نیوز 

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئیسلامی و داوایان لێدەکات لە بەرامبەر ئیسرائیل ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکبهێنن.
 
ئەمڕۆ شەممە، عەلی لاریجانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و تێیدا رەخنە لە کۆبوونەوە 'بێ ئەنجامەکانی' رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامی گرت، هۆشداری دەداتە وڵاتانە و دەڵێت: "بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئیسلامی پڕ لە گوتار و بێ ئەنجامێکی پراکتیکی (وەکو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش) یەکسانە بە داواکردنی دەستدرێژیی نوێ لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە."
 
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران داوای پێکهێنانی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەرامبەر ئیسرائیل دەکات و روو لە وڵاتانی ئیسلامی دەڵێت: "لانیکەم لەدژی شێتیی ئەم رژێمە، ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکبێنن. هەر ئەم بڕیارە خاوەنی ئەم رژێمە ئەوەندە نیگەران دەکات کە بە مەبەستی پێکهێنانی ئاشتیی جیهانی و خەڵاتی نۆبڵ، بە ترس و لەرزەوە فەرمانەکانی بۆ رژێمی زایۆنی بگۆڕێت."
 
عەلی لاریجانی دەشڵێت: "بۆ موسڵمانە برسی و ستەملێکراوەکانی فەلەستین هیچتان نەکرد، لانیکەم بۆ ئەوەی رێگری لە لەنێوبردنی خۆتان بکەن، بڕیارێکی بچووک بدەن."
 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP