دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری بوو و سكاڵای تۆماركرد لەدژی دووكەس كەچونەتە دوكانەكەیی بەناوی كڕینی شتوومەك و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە سكاڵاكار دزی بوو .

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری لەسەر بڕیاری دادوەر هەستان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆماتباران و دەستگیركردنیان دوای ئەوەی تۆمەتباران چوبونە شارێكی تری هەرێم ، سەرنجام دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكانی پۆلیس توانرا تۆمەتباران لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێن .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، لەئێستادا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP