دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچوادا چوار کەس لە رێگەی بازنەیی کەرکوک گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون.

ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لەسەر ڕێگەی پشتێنەی کەرکووک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کە لە قەراغی شەقامەکە وەستاوە.
بە پێی زانیارییەکان چوار کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.

 بەپێی وتەی شاهێدحاڵەکان ،بارهەڵگرێک کە لەقەراغ ڕێگاکە وەستاوە و شۆفێرەکەی خەریکی خواردنی نانی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کەشەش سەرنشین و شۆفێرەکەی تێدابووە، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵەکە گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بەسەختی برینداربوونە.

بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی گواستراونەتوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی هاتووچۆی کەرکووک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP