دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

یەشار گولەر: به‌ مه‌رج گه‌ریلاكانی په‌،كه‌،كه‌ ده‌خرێنه‌ سوپاوه‌

هەرێم نیوز

وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەو ئەندامانەی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) کە هاوڵاتی کۆماری تورکیان و بەشداری هیچ چالاکیەکیان نەکردبێت یان خزمەتی سەربازییان تەواو نەکردبێت، ئەوا دەخرێنە خزمه‌تی سەربازییه‌وه‌.

یەشار گولەر ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا لەبارەی چەكدانانی گەریلاكانی پەكەكە باسی لەوە كردووە، "ئەگەر ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە هاووڵاتیی كۆماری توركیان و بەشداریی هیچ چالاكییەكیان نەكردبێت یان خزمەتی سەربازییان تەواو نەكردبێت، ئەوا دەخرێنە خزمەتی سەربازییەوە".

ئاماژەی بەوەش كرد، "تا ئەمڕۆ برا كوردەكانمان بەبێ هیچ كێشەیەك لە ڕیزەكانی سوپادا خزمەتیان كردووە، لەوێش هیچ كێشەیەك نەبووە".

ئەو پەیامەی وەزیری بەرگریی توركیا لە كاتێكدایە كە 11ی ئەم مانگە، گرووپێك لە گەریلاكانی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە لە رێوڕەسمێكدا چەكەكانیان سووتاند، وەك نیازپاكییەك بۆ لەناوبردنی چەكەكانیان لە ئەگەری پێشكەوتنی پرۆسەی دانوستانەكانی پەكەكە و حكوومەتی توركیا.

پرسی چەكدانانی پەكەكە و پرۆسەی ئاشتی، باسی گەرمی ناو توركیایە و راگەیاندنی ئەو وڵاتە، بایەخ زۆر بەداهاتووی ئەندامانی ئەو هێزە دەدەن و كە چییان لێ بەسەر دێت و چۆن بەشداریی كۆمەڵگە دەكەنەوە.

ئه‌و په‌یامه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ گروپێك له‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سوتاند، وه‌ك نیازپاكییه‌ك بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه‌كانیان له‌ ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی توركیا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP