هەرێم نیوز
كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان لهبارهی هێرشه درۆنیهكانی چهند رۆژی رابردو رایدهگهیهنێت، پێویسته حكومهتی عێراق پیادهی دهسهڵاتی خۆی بكات بۆ ڕێگریكردن له میلیشیا و گروپه چهكدارهكانی دیكه و دهشڵێت، "ئهو ھێرشانه قبوڵكراونین و ھهڕهشهن بۆسهر سهروهری عێراق".
ئەمڕۆ سێشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت: “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتووی عێراقدا کردووە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی”.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک."
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک "هیچ زیانێكی گیانی نەبووە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە "ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر."