هەرێم نیەز
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، ڕێگەی لە نزیک پردی تاسڵوجە ڕێگای سلێمانی - دوکان دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە و ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی کاکردنی بەردەوام لە شەقامی (١٠٠)م کەناسراوە بەشەقامی شاڕێیی بابان بەهۆی کارکردن لە(یەکتربڕی تاسڵوجە) سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی وکۆمپانیای جێبەجێکاربەپێی بەرنامەی کارکردنیان لە (ڕۆژانی داهاتوودا و لە نزیک پردی تاسڵوجە ڕێگای سلێمانی - دوکان دادەخرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: "وەلەوێنەکەدا هێلکاری داخستن وکردنەوەی ڕێگای لاوکی دیاری کراوە".
باسی لەوەشکرد: "لەنەخشەکەدا ئەوڕێگایی دادەخرێت بەرەنگی (سور)دیاری کراوە وەڕێگای لاوکی دەکرێتەوە بە ڕەنگی (سەوز) لە نەخشەدا دیاری کراوە".