دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/01/2025

پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و دانەوێڵەی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ لە سایلۆكانی هەولێر و قوشتەپە، دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەکرێت لەگەڵ ئەو جوتیارانەی كۆیە كە گەنمەکانیان تەسلیمی گۆڕەپانی کۆیە کردووە و بەوپێیەش 188 جوتیار چەکی بانکی وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سایلۆكانی هەولێر و قوشتەپە، دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەکرێت لەگەڵ ئەو جوتیارانەی كۆیە كە گەنمەکانیان تەسلیمی گۆڕەپانی کۆیە کردووە و بەوپێیەش 188 جوتیار چەکی بانکی وەردەگرن.

لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 1:00ی دوانیوەڕۆ چەکی ئەو جوتیارانە دابەشدەکرێت لە زنجیرە 5211 تا زنجیرە 5300ن و گەنمەکانیان تەسلیم بە سایلۆی هەولێر کردووە.

ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیارانی سنووری کۆیەش کە گەنمەکانیان تەسلیم بە گۆرەپانی کۆیە کردووە لە زنجیرە 1101 تا زنجیرە 1200دەستپێدەکات و دەتوانن لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەکانیان وەربگرن.

هاوکات جوتیاران ئاگادار کراونەتەوە کەدەتوانن پارەكانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP