دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەرکوک دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە كەركوك دەستیپێكردو چەكی پارەكەش راستەوخۆ دەدرێتە جوتیاران.

بەیانی ئەمڕۆ دەرگای سایلۆی كەركوك بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم بەڕووی جوتیاران كرایەوەو بە بڕیاری حكومەتی عێراقیش، بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە.

حەیدەر نووری، بەرێوەبەری فرۆشتنی گەنم لە كەركوك راگەیاند، ئومێد دەكەن لەمساڵدا 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی كەركوك وەربگرن.

جەختی لەوەشكردەوە، بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دەدرێتە جووتیاران و راستەوخۆ چەكی پارەیان پێدەدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای كەركوك لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێگریی دەكرێت لە جوتیارانی كورد دروێنەی بەرهەمی گەنمەكانیان بكەن.

ڕۆژی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد هەر جوتیارێک زەوییەکەی تۆو کردبێت مافی دروێنەشی هەیە". بەم بڕیارەش بۆ ئەوە بوو کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکوک چارەسەربکرێت و بتوانن سوود لەبەروبوومەکەیان ببینن."

بەڵام لەلایەکی دیکەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی په‌لكانه‌ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جوتیاری كورد، به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردن گونده‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا جوتیارانی كورد روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌ و له‌گونده‌كه‌ ده‌ریانكردون و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌ئێستادا به‌رهه‌می گه‌نم و جۆیان تێدا چاندون، زه‌وی باو و باپیرانیانه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چۆڵی ناكه‌ن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP