دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

شاخەوان عەبدوڵا: واده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت

هەرێم نیوز 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، هەڵەیەکی گەورە بوو، دەشڵێت، واده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی 5ـی 2024 شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵەیەکی گەورەی دادگای فیدراڵی بوو، چونکە کوردستان بە پێكەوەژیان ناسراوە. 

وتیشی، لە پەرلەمانی عێراق تورکمان و مەسیحی نوێنەریان هەیە، بۆیە دەبێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش نوێنەریان هەبێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە بوو کەچۆن بتوانرێ چارەی بەشداریی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن بکرێت، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خۆکاندیداکردنی نوێنەرانی پێکهاتە و لایەنەکانی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردبوو.

وتیشی ، ئەو پرۆسەیە پێویستی بە ماوە هەیە، ئەو ماوەیەش  سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی لەسەر وادەیەک ڕێک بکەون بەشێوەیەک پێکهاتەکان بێبەش نەکرێن.

لەبارەی بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراقیش وتی، سبەی دوایین دانیشتنی پەرلەمانە، بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانیش یەکلا نەبووەتەوە.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانیش، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی، ڕیککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەپێی تەوتین ئەو بابەتە چارە دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP