دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

نوێترین زانیاری دەربارەی کاتی هاتنی موچە و هۆکاری دواکەوتنی

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆ مووچەی مانگی چوار داوای 970 ملیار دیناریان لە بەغدا کردووە و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا بینێرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، ئەوەی لەسەر ئێمەیە کردوومانە و، هۆکاری دواکەوتنی مووچە، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە.

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم مانگە 970 ملیارمان داوا کردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە.

هونەر جەمال سەبارەت بە کاتی ناردنی مووچەش ڕایگەیاند،”بە هەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت.”

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP