دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

داهتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

داهاتى نانەوتیى سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، بڵاوکرایەوە و لە مانگى 4دا نزیکەى 69 ملیار دینار بووە.

ماڵپەرى شەفافییەت بۆ داهاتە نانەوتییەکان،رایگەیاند: داهاتى نانەوتیى سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە مانگى نیساندا 68 ملیار و 649 ملیۆن دینار بووە، کە لەو بڕە 58  ملیار و 507 ملیۆن دینارى کاش بووە و 7 ملیار و 657 ملیۆن دینارى بە چەک و بڕى 2 ملیار و 485 ملیۆن دیناریشی بە مەقاسە بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، داهاتى نانەوتیى سلێمانى لەمانگى نیسان بەراورد بە مانگى ئازار، زیاتر لە حەوت ملیار دینار کەمیکردووە، ئەمە لەکاتێکدا داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى، لەمانگى ئازار بڕەکەى 75 ملیارو 460 ملیۆن دینار بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆى داهاتى نانەوتیى، سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا بڕەکەى گەیشتووەتە 322 ملیار و 495 ملیار دینار، کە مانگانە 80 ملیار و 623 ملیۆن دینار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP