دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/02/2024

کارتی شین لە بری کارتی سەوز بۆ یارییەکانی تۆپی پێ زیاد دەکرێت

هەرێم نیوز

یاسادانەرانی تۆپی پێ لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بە فەرمی ڕێککەوتن لەسەر تاقیکردنەوەی کارتی شین لە تۆپی پێدا.

کارتی شین کارتێکە کە یاریزانەکە بۆ ماوەی 10 خولەک دەردەکرێت  ئەگەر هەڵەیەکی تاکتیکی ئەنجام بدات یان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان.

ڕەنگی کارتی ڕاگرتنی کاتی شینە لەبری ئەو کارتە سەوزەی کە پێشنیار کرابوو.

تا ئێستا بیرۆکەکە لە خولە ئاست بەرزەکان، خولە گەورەکان، یان چامپیۆنزلیگی ئەوروپادا جێبەجێ نەکراوە.

ئامانج لە سەرەتادا بیرۆکەکە لە خولە ئاست نزمەکاندا جێبەجێ  بکرێت بە ئامانجی تاقیکردنەوە و دۆزینەوەی کەموکوڕی بیرۆکەکە و پەرەپێدانی بۆ داهاتوو .

یەکەم پاڵەوانێتی گەورە کە بیرۆکەی کارتی شین تێیدا بە فەرمی جێبەجێ دەکرێت، جامی یەکێتی ئینگلتەرایە لە وەرزی داهاتوودا.

- کارتە شینەکە چۆن کاردەکات؟

• ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیاری نابژیوان یان فاوڵێکی تاکتیکی = کارتی شین

• کارتی شین = ڕاگرتنی یاریزان بۆ 10 خولەک.

• کارتی شین دوو جار = کارتی سوور

• کارتی شین + کارتی زەرد = کارتی سوور



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP