هەرێم نیوز
لە سنووری وڵاتی سوریا و ئوردنەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا و 3 سەرباز کوژراون و نزیکەی 34 سەربازیش بریندارن. سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت هێرشەکە لەلایەن گرووپی میلیشیای سەر بەئێران کراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە[28ی 1ی 2024] لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکیان و سێ سەربازیان کوژراون و نزیکەی 34 دیکەش بریندار بوون.
جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە وتی، ئەم هێرشە لەلایەن گرووپی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق کراوە.
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززەوە لە 7ی 10ی 2024، ئەمریکا چەندانجار لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بەئێران هێرشکراوەتە سەریان، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کوژراوی لێبکەوێتەوە.
جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لەکاتێکدا ئێمە هێشتا سەرقاڵی کۆکزدنەوەی زانیارین لەسەر ئەم هێرشە، بەڵام دەزانین ئەم هێرشە لەلایەن گرووپی میلیشیای پاڵپشتیکراوی ئێران لە سوریا و عێراق کراوە."
بەرپرسانی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی تاوەر 22 و دەکەوێتە نزیک سنووری سووریا.
جۆ بایدن لە پەیامەکەیدا هەڕەشەی کردووە و دەڵێت، "هەموو ئەوانەی دەستیان لەو هێرشەدا هەبووە لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین، سزایان دەدەین".
وتەبێژی ئوردن ڕایگەیاند هێرشەکە لە ناو خاکی ئوردنەوە نەکراوە.