دواین هەواڵ

وەرزش‌

 25/11/2023

بالۆتێلی توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە

هەرێم نیوز

توڕەیی بالۆتێلی لەسەر مانشێتی ڕۆژنامەکان: لەبری ئەوەی باسی کێشە گرنگەکان بکەن، باسی ڕووداوەکەم دەکەن.

دوێنێ ماریۆ بالۆتێلی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلە ئۆدی Q8 لە شاری برێشیای ئیتاڵیا دوای لادانی لە ڕێگاکەی تووشی ڕووداوێک بوو. ئۆتۆمبێلەکەی زیانێکی زۆری پێگەیشت، بەڵام خۆشبەختانە هیچ شتێکی تایبەت بەسەر خۆیدا نەهات.

هێشتا هۆکاری ئەم ڕووداوە نەزانراوە، بەڵام بەگوتەی پۆلیسی ناوچەکە، بالۆتێلی ئامادەنەبووە پشکنینی کحولی ئەنجام بدات و بەو هۆیەوە مۆڵەتەکەی دەستی بەسەردا گیراوە. ئەو پرسەی کە بووە هۆی ئەوەی میدیاکان زیاتر سووتەمەنی پێوە بنێن، بالۆتێلیشی توڕە کرد.

بالۆ وتی؛ من تەنها ئۆتۆمبێلەکەم کەوتە خوارەوە و دواتر بە ئۆتۆمبێلێکی تر ڕۆیشتمە ماڵەوە. پێم وایە لە حاڵەتی ئاسایی دەرچووە کە لە شتێکی لەو جۆرە جەنجاڵی دروست بکەیت.

تێدەگەم کە ئەمە ڕەنگە کەسانی تریش بگرێتەوە یان کەسێکی تر بریندار بووبێت، بەڵام من تەنها کەوتمە خوارەوە کەس زیانی پێنەگەشتوە. ملیارەها کێشە هەیە و تەنها شتێک کە لە کاغەزەکاندا دەیبینم ڕووداوی منە. لەبری ئەوەی باسی کێشە گرنگەکان بکەن، باسی ئەم بابەتە دەکەن. ئەوە باوەڕپێنەکراوە!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP