محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
پسپۆڕێكی بواری وزه ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه حكومه‌تی ئێستای عێراق بتوانێت له‌ماوه‌ی 6 مانگ دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری بكات.
د. شاڵاو عه‌بدولخالق، شاره‌زا له ئاسایشی وزه بۆ هه‌رێم نیوز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كابینه‌ی نوێی عێراق و به پێی كارنامه‌ی كابینه‌كه پێش دروستبوونی، پارته سیاسییه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ سونه و كورده‌كان ڕێكه‌وتوون و بڕیار وایه كه یه‌كێك له كێشه‌كان بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێ و هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه، دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانه.
ده‌شڵێت:"له تازه‌ترین لێدوانی‌دا وه‌زیری نه‌وت و گازی حكومه‌تی نوێی عێراق ڕایگه‌یاندووه و ده‌ڵێت" هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ی 6 مانگ دا دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین"به‌ڵام من پێموانیه ئه‌و پرسه له‌و ماوه كورته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه بتوانرێت له ماوه‌ی 6 مانگ دا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیداره به كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جۆری گرێبه‌سته‌كان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی دارایی و ئابووری بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وت و گاز دا."
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و كابینه‌یه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بتوانێ چارەسەرك بدۆزێتەوە ، بریتییه له‌وه‌ی هه‌وڵ بدات یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربكات، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسای نه‌وت و گازه مامه‌ڵه‌كان ڕێكخستنێكی یاسایی بۆ بۆ بابەبتی نەوت و گاز دروست بكات.
له‌باره‌ی مافی فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری وزه ڕوونی ده‌كاته‌وه، پرسی مافی فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شیان په‌یوه‌ندیداره به یاسای نه‌وت و گازه‌وه، چونكه لێره‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و شاره‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت دیاری بكرێت كه كێ و چۆن ئه‌و نه‌وت و گازه بفرۆشرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و كێڵگه كۆن و نوێ و هاوبه‌شانه بكرێت كه به‌م دواییانه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵیكه‌ندوون.
سه‌باره‌ت به 200 ملیار دیناره‌كه‌ش كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه تاوه‌كو سه‌ری ساڵ یاخود تاكو دانانی بودجه‌ی نوێی عێراق بینێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، د. شاڵاو زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌بێت لێكدانه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێ؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی نه‌وت یاخود ڕێژه‌ی دانیشتوانه، ئایا ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ته‌نها شایسته‌ی 200 ملیار دیناره؟!
ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به تایبه‌ت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كه ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، ڕووسیا گازه‌كه‌ی له‌سه‌ر گرتوونه‌ته‌وه، ئه‌و پسپۆڕه روونی دەكاتەوە، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پرسه تێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به تایبه‌ت ڕووسیا و ئێران گرنگه له‌و بابه‌ته‌دا، به‌ڵام وای نابینم كه ڕووسه‌كان ڕێگه بده‌ن وا به ئاسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌رداری گازه‌كه‌ی بن، هه‌روه‌ها ئێرانیش هه‌روا به ئاسانی نایه‌وێت عێراق ببێت به شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنێكی نێوده‌وڵه‌تی پێوه دیار نه‌بێت، بابه‌تێكی مه‌ترسیداره، چونكه ئێران هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر عێراق دا هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان هه‌ر كات بیه‌وێت جوڵه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق دووچاری كۆمه‌ڵێك فشار ده‌بێته‌وه، وه‌ك بۆمبارانكردنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و كێڵگه نه‌وتییه‌كان، واته هه‌میشه ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ستێكی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز دا.