دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/10/2022

پشتیوان سادق: كێشەكانمان لەگەڵ یەكێتی زۆر گەورە نین و دەتوانن بە گفتوگۆ چارەسەریان بكەن

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی تیمی وه‌زاری پارتی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، كێشەكانمان لەگەڵ یەكێتی زۆر گەورە نین و دەتوانن بە گفتوگۆ چارەسەریان بكەن.

پشتیوان سادق، سه‌رۆكی تیمی وه‌زاری پارتی، له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نییه‌ و هه‌مووشت به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

سەرۆكی تیمی وزاری پارتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوان  له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و پێكه‌وه‌ ده‌بن.

ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP