هەرێم نیوز
خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا گرژی تێكەوت و بەگوێرەی زانیارییەكان بەهۆی پێك هەڵبژانی خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیس 17 خۆپیشاندەر و 6 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی بریندار بوون.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندانی تشرینییەكان لەسەر پردی كۆماری لە ناوەڕاستی بەغدا گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتوە و لە ئەنجامی بەكار هێنانی كازی فرمێسك رێژ 17 خۆپیشاندەر بریندار بوون.
میدیا عێراقییەكان باسیان لەوەشكردوە، خۆپیشاندەران بەرد و مۆلۆتۆف و چەكی راویان بەكارهێناوە و بەهۆی ئەوەشەوە 6 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.