دانەر ئەسڵان
ئەمرۆ هەڵبژاردەی فۆتساڵی خانمانی عێراق دووەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا بە بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڵەستین بە کۆتا هێنا
پاش ئەوەی لە یەکەم یاری دا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەڵام بە گۆڵێکی بێ وەڵام دووچاری شکست هات بەرامبەر بەحرەین.
خانمانی عێراق ڕووبەڕووی فەڵەستین بوونەوە و گۆڵبارانیان کرد و بە ئەنجامی 7 0 بردنەوەیان نووسییەوە بەرامبەریان.
بڕیاریشە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەکە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی کوێت ببێتەوە.
بە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کیژۆڵەکانمان