دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/05/2022

چۆن چارەسەری مل ئێشە بکەین ..!؟

ئا:دەریا سەمین

چەند ڕێنماییەک بۆکەم کردنەوەی بۆئازاری مل ...

1- وەرزش کردن بە مل ئەمەش بەم شێوەیە: ملت بە هێواشی بۆ پێشەوە دەبەیت پاشان بۆ دواوە وە بۆلای ڕاست و بۆلای چەپ 10 جار ئەو وەرزشە دەکەیت.
2- بەکارهێنانی تەوقی مل بۆ ماوەیەکی کاتی واتە نابێت زۆر لە مل بکرێت.

3- مەلەوانی مەلەوانی زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل و ئینزیلاق.

4-بەکارهێنانی حەپی پاراسیتامۆل یان بروفین،ئەگەر لە ماوەی 5 رۆژ ئازارت نەشکا دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەیت.

5-مەساج کردنی مل بەشێوەی نەرم و لەسەر خۆ.

6-سەر شۆر نەکردنەوە واتە نابێت سەرت زۆر شۆڕبکەیتەوە، کاتێک ته‌ماشای مۆبایل ده‌كه‌یت یان کتێب دەخوێنیتەوە نابێت سەری بۆ نەوی بکەیت بەڵکو دەبێت ئەو شتە بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی سەرت.

7- دورکەوتنەوە لە سەرینی بەرز و رەق چونکە زیان زۆر بە مل دەگەیەنێت.

8-بۆ ئافرەتان دوای سەر شۆردن پێویستە راستەوخۆ قژیان وشک بکەنەوە، چونکە ئەگەر قژیان بە تەڕی بمێنێتەوە توشی تەشەنوجی ملیان دەکات یان ئەگەر ئینزیلاقی هەبێت ئازارەکەی زیاد دەکات.

9- تەقاندنی مل بە هەموو شێوەیەک هەڵەیە و زیانی بە مل دەگەیەنێت، نابێت مل بتەقێنرێت.

10- شێلانی شان و مل زۆر خراپەو کارێکی هەلەیە، بەلکو واباشترە مەساجێکی نەرم و تەندروست بکرێت.

11- دەرمانی ستیرۆید نابێت بەکاربهێنرێت بێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ.

«بەھیوای لەش ساغی بۆھەموولایەک»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP