هەرێم نیوز
پارتی ژیانی
ئازادی كوردستان "پژاك" رەتیكردەوە ئەو سێ گەنجەی لە قەزای ماوەت بێسەروشوێن
بوون لای ئەوان بن و جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە
راستییەوە.
پژاك لە رونكردنەوەیەكدا
رایگەیاندووە، بە داخ و پەژارەیێكی زۆرەوە سێ گەنجی ناوچەی شارباژێڕ بە مەبەستی گەشت
و سەیران دەچنە سەر چەمی خەمەڵۆكە، بەڵام ئەكەونە ناو ئاوەكە و تاوەكو ئێستاش نەدۆزراونەوە،
ئەم كارەساتە هاوخەمی خانەوادە و كەسوكاری ئەو گەنجانەن و هیوادارن دوایین خەم و
ناخۆشییان بێت.
ئەوەش هاتووە، لە
رۆژی یەكەمی رووداوەكە بەئەركی خۆیان زانیوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر
خەت بوون بە مەبەستی هاوكاری پێویست بۆ گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجانە، بە هێزەكانی
خۆیان راگەیاندووە كە یارمەتیدەربن و بە دۆزینەوەی بچوكترین سەرەداو لایەنە پەیوەندیدارەكان
ئاگادار بكەنەوە.
پژاك جەختی لەوەش
كردووەتەوە، هەندێك لایەن بەمەبەستی تەشهیركردن و ناو زڕاندان و رەشكردنی پژاك لە
ناوچەكە دەستیان داوەتە بڵاوكردنەوەی هەواڵی دوور لە راستی و ئەخلاق و ئینسانیەت و
بەو كارەشیان بە هەستی خانەوادە و كەسوكاری ئەو گەنجانە یاری دەكەن و زۆر بە نائەخلاقی
رای كۆمەڵگا بە ئاڕاستەیەكی خراپدا دەبەن، ئەو كەسانە لای ئەوان نین و ئەو دەنگۆیانە
دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە.