هەرێم
نیوز
تا
ئێستا دۆسیەى زیاتر لە 2 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە، گوازراونەتەوه سەر میلاکی
وەزارەتی دارایی و هەوڵیش ئەدرێت دۆسیەى خانەنشینی یەکەکانی 70 و 80 ، بگوازرێنەوە
بۆ سەر وەزارتی دارایی.
وەزارتی
پێشمەرگە ماوەی چەند مانگێکە سەرقالی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی دۆسیهی ئەو دوو یەکهیهی
پێشمەرگەش ئامادە بکەن، ليوا سهرحهد جهلال، بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی سەربازیش
لە وەزارتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەمەودوا ئەو 2 هەزار و 424 کەسە لە وەزارتی دارایی مووچە وەردەگرن و
ئاگاداریشیان بۆ یەکەکانی 70 و 80 ناردووە، بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان ئامادە بکەن.
هاوكات
سهعید ههركی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان
ئاشکرایكرد، دۆسیەی خانەنشینان زۆر بەخێرایی یەکلایی دەبێتەوە و دۆسیەکانی
ھێزەکانی 80 یەکلایی کراونهتهوه، بۆ ئەوەی بیگوازنەوە سەر وەزارتی پێشمەرگە،
ھەماھەنگی بۆ ئهوهش كراوه، کە دۆسییهكانی یەکەی 70 ـش ئامادەبکرێن.
بهڕێوهبهرایهتی
خانەنشینی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی یاسای (38)ی خانەنشینی، کە لە
پەرلەمان دەرچووە، لە ماددەی (25)ی یاساکەدا جۆری خانەنشینان لە نێوان تەمەنی 45
ساڵی بۆ 63 ساڵی جیاکراونەتەوە، کە بە پێی پلەی سەربازیان خانەنشین دەکرێن و جۆری
خانەنشینییەکانیش جیاوازن و پێنج جۆر لە خانەنشینی لەو وەزارتە ھەیە.