سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ئابوری
21/07/2021
دابهزینی نهوت مانگانه 60-80 ملیۆن دۆلار زیان له ههرێم دهدات
ههرێم نیوز
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دهڵێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگهری لهسهر هەرێمی کوردستان ههیهو ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، مانگانە بڕی 60 بۆ 80 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
د.بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە وتویهتی "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردووەوە و بەردەوام دابەزینی تاوەکو ئەمڕۆ، داهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بە گشتی کەمدەبنەوە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێراق وەکو سەرچاوەی سەرەکیی داهاتەکانیان پشت بە نەوت دەبەستن."
ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت رۆژانە نزیکەی سەتان ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات کە دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەرێمی کوردستانیش بەلانیکەمەوە مانگانە لەنێوان 60 بۆ 80 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات."
بەگوتەی د.بێوار خنسی، هەرێمی کوردستان و عێراق لانیکەم "بۆ هەر بەرمیلێک پێنج دۆلار زیانیان پێدەگات، بۆیە ئابووریی هەردوولا راستەوخۆ بەم دابەزینە کاریگەر دەبێت."
رۆژی یەکشەممە 18ی تەممووزی 2021 هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس بڕیاری درێژکردنەوەی رێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوەکو ساڵی 2022 دا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەوە هەبو نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 10%ی نرخەکەی لە دەستبدات و لە 78 دۆلارەوە بۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 69 دۆلار دابەزێت.
لەو کۆبونەوەیاندا وڵاتانی نێو هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنان لە 43 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل بۆ 45 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیدبکات تاوەکو ئایاری ساڵی 2022.
هەواڵی پەیوەندیدار
1 رۆژ پێش ئێستا
داڕمانی دروشمی دەستپێوەگرتن لە ڕۆژئاوا؛ ئەڵمانیا لە کورتھێناندا نوقم دەبێت و ئەمریکا قەرزەکانی ٤٠ ترلیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
2 رۆژ پێش ئێستا
ڕێورهسمی یاداشتی هاوتاكردنی مووچهی كهسوكاری شههیدانی ههرێمی كوردستان واژۆ كرا
2 رۆژ پێش ئێستا
وهزارهتی دارایی: داوامان كردوه ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی درێژبكرێتهوه
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
بارزانی: داواکارییە دەستورییەکانمان جێبەجێ نەکرێت مانەوەمان لە بەغدا مانای نابێت
2 رۆژ پێش ئێستا
هاتوچۆی هەولێر سیستمی نوێی بەناوکردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێلی راگهیاند
پێش 1 هەفتە
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی پێشمەرگەدا: ئیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەی پەیکەری وەزارەت نامێنێتەوە
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
یارییە مەترسیدارەکەی زێلینسکی بە بارمتەکانی کۆریای باکوور؛ کیم جۆنگ ئون لە لێواری تووڕەییدایە و سیئۆل لە شەڕ دەترسێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
جەنگی سوتاندنی پاڵاوگەکان؛ لە نێوان پوتین و زێلینسکی کێ زووتر لەژێر ئازاردا هاوار دەکات؟
3
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هۆشداری دەداتە بەغدا: هاوکاریکردنی فڕۆکەوانیی ئێران فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە
4
6 رۆژ پێش ئێستا
هاتووچۆی سلێمانی: نۆرەگرتنی شەوانە بۆ بەنزین قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
5
2 رۆژ پێش ئێستا
هاتوچۆی هەولێر سیستمی نوێی بەناوکردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێلی راگهیاند
6
2 رۆژ پێش ئێستا
ڕێورهسمی یاداشتی هاوتاكردنی مووچهی كهسوكاری شههیدانی ههرێمی كوردستان واژۆ كرا
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP