دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانى ، پەرۆشی تەبایی و نیشتیمان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 3 هەفتە

کەسایەتى بەهێزوخاکیبوون و هونەرى دیپلۆماسى و ئەتەکییەت لە ڕفتاروگوفتار ئاماژەى روونى هەر سەرکردەیەکەى بڵیمەتە، هەڵبەتە ئەوەش بۆ ئاستى لێهاتوویی و زیرەکى و سەرکردایەتیی دەگەڕێتەوە کە بتوانێت لە کارى سیاسەتکردن ودیپلۆماسییەت سەرکەوتوو بێت لە پێناو خزمەتکردنى بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەیدا ، بەدڵنییاییەوە بوونى سەرکردەیەکى ژیروبەتوانا ولە خەمى نیشتیمان دەتوانێت خاک و میللەتەکەى بپارێزێت و لە هەرەشە ومەترسییەکانیش دووبخاتەوە ، چونکە سەرکردایەتیی کردن وەک باوکێک وایە کە گەل و نیشتیمانەکەى بە ئاراستەیەکى باش و پێشکەوتوو گەشەسەندووتر ببات ، یەکێک لەو کەسایەتیی وسەرکردەبەهێزانەى کوردستان و عێراق و ناوچەکە لە رووى بەهێزى سیاسى و دیپلۆماسیی ولێهاتوویی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکى هەرێمى کوردستانە خاوەن خەباتێکى زۆرى سیاسى و دیپلۆماسییە کە هەنگاوەکانى گەواهیدەرى ئەو راستییەن کە بووەتە کارێزمایەکى سیاسى لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، هەنگاوەکانى رابردوو بەهێزى نەرم ولۆژیکانە  و هونەرى سیاسیەتکردن و چۆنێتى مامەڵەکردنى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان وایکردووە پەسندى هەمووان بێت .

بۆیە ، ئەوەى لە رابردوو و ئێستاشدا دەبینرێت ، لەگەڵ هەر هەنگاو و سەردانێکى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، چ ل ەسەر ئاستى ناوخۆیی و دەرەکیی  گەشتبینیەکى زۆرى دروستکردووە ، چونکە هەمیشە لە نێو قۆناغە سەخت و پر ئاستەنگەکاندا ، مامەڵەیەکى وردبینانە و  ژیرانە دەکات و کەشێکى پڕ متمانە و دڵنییایی دێنێتەئاراوە ، لە سەر ئاستى عێراق خاوەن سەنگ و پێگەیەکى بەهێزە بە شێوەیەک لەگەڵ ئەوەى حزب ولایەنێک هەن کە دژى مافە رەوا ودەستوورییەکانى کوردستانن بەڵأم سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە دیپلۆماسى و سیاسەتى ژیرانەى هەموو ئەو خەون و سیناریۆیانە پووچەڵ دەکاتەوە و بە بێ ئەوەى بچووکترین سازش لە سەر مافەرەواکانى کوردستان بکات .

نێچیرڤان بارزانى ، ئەو کەسایەتییە بەهێزو کاریگەرەییە ، کە لە سەروى هەموو پۆست و پایەکاکنەوە لە کاریگەرییەکانیاندا خرى لە سەر کێشى دوور دەخاتەوە ، لۆژیکانە  مامەڵە دەکات ، خاوەن پەیوەندییەکى بەهێز و کەسایەتییەکى ئەرێنى نییە و عەقڵییەتێکى ستراتیژییە کە بە ئەنجامەگەورەکان بەڕێوەدەبڕێت نەک دەرئەنجامە بچووک و کاتییەکان ، بۆیە ، هەرگیز خۆى بە بابەتی لاوەکى و لاوازەوە سەرقاڵ ناکات ، خەمى نیشتیمان و تەبایی و گشت مافەرەواکانى گەل و نیشتیمانەکەى لەسەروى هەموو بەرژوەندییەکى ترەوەیە ، کەسایەتییەک کە هەمیشە پرۆژەى پێکەوە ژیانى ئاشتیانەیان هەیە ، چونکە هەمیشە خۆى بە خاوەن ئەرک و بەرپرسیایەتیی مێژوویی بەرامبەر گەل ونیشتیمانەکەى دەزانێت لە پێناو پارێزگاریکردن لە شوناسى و سازش نەکردن لە کوردبوون و کوردستانى بوون و مافەرەواکان.

کەسایەتیی بەهێزى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان خاوەن خەسڵەتى نیشتیمانپەروەرى و کۆکەرەوەى هەمووانە ، کە بە باوەرێکى تەواوەوە کارى لە سەرکردووە  و رۆڵى تێیدا بینیووە و لە سەر ئاستى عێراقیش هەمیشە خاوەن سەرکردایەتییەکى ستراتیژە و بەبێ دوو دڵى کار بۆ سەر چارەسەرکردنى کێشە و پرسەکان دەکات بەتایبەتى پرسە چارەنووسسازەکانى نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو چارەسەرى ئاشتیانە و دیموکراسیانە و دوور لە زمانى هەرەشە و گەمارۆدان و زیانگەیاندن بە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە پێناو زامنکردنى ماف هەموو هاووڵاتیانى کوردستانەوە ، بۆیە لە هەموو قۆناغەکاندا ئێمە پێوستیمان بە کەسایەتییەکى بەهێزى وەک نێچیرڤان بارزانى هەیە چ لە سەر ئاستى کوردستان و چ لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە و کۆمەڵگەى نێودەڵەتى لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى و ماف و شایستەکانى خەڵکى کوردستان ، چونکە خەمى بارزانى خەمى نیشتیمان دوور لە هەموو بەرژوەندییە و نەفسێکى حزبیانەى بەرتەسک و پەرۆشى یان لە پێناو تەبایی و یەکریزى گشت هێزولایەنە کوردستانییەکانە .بۆیە، لەرابردوو وئێستاشدا هەنگاوە نیشتیمانى و نەتەوەییەکانى  گەواهیدەرى کەسایەتـی دڵسۆز و پەرۆشى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستانن کە بۆتە کارێزمایەکى سیاسى و دیپلۆماسى و لە کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP