هەرێم نیوز
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت، پێویستە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى هێرشەکە بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا؛ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین، هێرشەکە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لەرێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو هێرشە هەوڵێکی قبوڵنەکراوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسی و ئابوری لە رێگی توندوتیژییەوە و "دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئهو هێرشه بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی ههینی له رێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه هێرشكرایه سهر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و بههۆیهوه چوار کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا، چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.