نێچیرڤان بارزانی ئەرکی سەرۆکایەتی ودیپلۆماسییەکەی لەکاتی ئاستەنگەکاندا
جبار عبداللە مهاجیر
دەرفەتێک لەنێو ئاستەنگ
لەناوچەکەدا کەشەڕو گرژی و ناسەقامگیری بووەتە بەشێکی ڕووتێنی ژیان. هەرێمی کوردستان بەردەوام وەک دیوارێک لەهەمان کات بریندارو بەهێز مایەوە.لەم دۆخەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،نەک تەنها بەرپرسێکی ئیداریی.
بەڵکو ئەندازیارێکی سیاسی بووە کە هەوڵی داوە ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەی گرتۆتەوە بۆ ئارستەیەکی ئارام سەقامگیر بگۆڕێت،
ئەرکی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەکاتی ئاستەنگ.لەم ڕۆژگارەدا دیاردەبێت کەهەمیشە هەوڵی داوەسیاسەتێکی هاوسەنگ بگرێتە بەر.
نە لایەنگری زیاتر بۆ جەمسەرێکی تەیبەت. نە لەژێر فشارێکی کەم بها بڕیاری هەڵە بدات،
دبلوماسی وەک مەیدانی سەرەکی
نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی ژیرو دبلوماتکارێکی بەتوانا بووە. لەنێو ئەو هەموو کۆنفڕانس و کۆڕبەندانەی دونیا بانگێشت و دیدارەکاندا تەنها دیداری پرۆتۆکۆلی نییە. بەڵکو کەسایەتیێک و سەرکردەیەکی لێزان و دیپلوماسیی متمانەپێکراوە.لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی بەدانایی و دبلوماسییەت و سیاسەتی ژیرانەی خۆی و دووربینی. گەل نشتیمانەکەی لەنێو گێژاو و شەڕو ململانێیەکانی ناوچەکە بپارێزێت.
ئەمەش نیشانەی دووربینیی سیاسیەکەی بووە.چونکە لەناوچەیەکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەناکۆکی و جەمسەربازی لەهەموو لایەکەوە هەستی پێدەکرێت. پارێزگاریکردن لە گەل و هەرێم بەبێ دەستکردن بە جەمسەرپارستانە. هونەرێکی نایاب سەختە.
ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەناوچەکەدا
یەکێک لەبەرچاوترین نمونەی دیپلوماسییەتی نێچیرڤان بارزانی.
ئەو ڕۆڵە گرنگەیە کە لەپەیوەندیەکانی کوردی سوریای گێڕاوە.
کاریگەری نێچیرڤان بارزانی لەسەر سیاسەتوانانی ڕۆژئاوا وایکرد دواجار ڕوانگەی کوردی سوریا بۆ دیمەشق لە سەنگەرلێگرتن و بەچاوی دوژمن تەماشاکردنەوە بگۆڕێ بۆ ئەو پایتەختەی کەدەبێت کوردیش ڕووی تێبکات و لەوێ بەدوای مافەکانی خۆیەوە بێت.
وتەکانی لەکۆبوونەوە دیبلوماسیدا نیشان دەدات کە هەمیشە چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆی بوارەکانی سیاسی پێشتر پشتڕاست کراوەتەوە بۆ هەموو لایەک.
لەکاتی گرژیەکانی سوریا لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق نێچیرڤان بارزان لەڕێگای پەیوەندیەکی تەلفۆنی لەگەل احمد شەرع بووە کلیلی چارەسەر بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و مێزی گفتووگۆ.
لەلایەکی تر سەردانی ئیماڕات و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئەو وڵاتە نمونەیەکی ترە لەستراتیژیەتی. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیماڕات لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاری نێوانیان لەهەموو بوارەکاندا. بەشێوەیەک کەلە پێناو بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردولادا بێت.
کوردستان سەکۆیەک بۆ ئاشتی. نەک دروستکردنی گرژی
یەکێک لەتایبەتمەندیە گرنگەکانی نێچیرڤان بارزانی. ئەویە کە هەوڵی داوە کوردستان وەک دەنگی ئاشتی خواز بناسێنرێت لەئاستی نەوچەیی و نێودەوڵەتی.
کوردستان وەک ڕۆڵێکی چارەسەری. نەک دروستکردنی گرژی.بەشداری نێچیرڤان بارزانی لەکۆربەندە جیهانیەکان لەقۆناغی ئیستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. تەنها گەشتێکی دیبلوماسی نیە.بەڵکو بوونی کەسایەتیێکی بەهێزو سەرکردەیەکی سیاسی کاریگەر پیشان دەدات.
هاسەنگی لەنێوان بەغداو ناوچەکەدا
کێشەی پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا یەکێکە لە ئاستەنگترین پرسەکان. ستراتیژی و سیاسەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەیە ژێرخانی دووبەرەکی بگۆڕێ بۆ شێرخانی سازان و کاری بەیەکەوەیی. ئەمەش لەپێناو کۆتایی هێنان بەدوو ئیدارەیی و دوو زۆنی جیاواز بەئاراستەی یەک حکومەتی بەهێزو یەکگرتوو. ئەو هەوڵانەی کە دەدات بۆ لێک نزیک کردنەوەی لایەنە کوردستانیەکانە. لەیەکتری. سیاسەت بەیەکێک لەهونەرەکانی لەیەکتر تێگەیشتن و بەکارهێنانی لەکاتێکی گونجاو. سەردەمی یەکتر قبوڵکردن ودوور لەبیری پەراوێزخستن. ئەوەش ئەو هونەرە سیاسەتکردن دیبلوماسی و سەرکردایەتیکردنەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکوردستان و عیراق ناوچەکەدا وایکردووە جێگەی بایەخ و گرنگی خۆی هەبێت. بینیمان سەردانەکەی بۆ بەغدا چ دەنگدانەوەیەکی دروست کرد لەنێو کوتلەو لایەنە سیاسیەکان لەعیراق. هەموو دەرگاکان بەڕووی نێچیرقان بارزانی کرانەوەو کۆبونەوەکان بەسەرکەوتووی ئەنجام دران. بەرهەمی کۆبونەوەکانیش لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەردەکەون