دواین هەواڵ

ئێران: حەقایەتی موسەدەق

‌د.سەردار عەزیز

1 رۆژ پێش ئێستا

کە دێتە سەر ئێران، کۆمەڵێک ئەفسانە هەیە. یەکێک لە کاریگەرترین ئەفسانەکان ئەفسانەی دیموکراسی بونی ئێرانە، ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا کودەتایان نەکردایە.
ئەم ئەفسانەیە پاڵەوانەکەی کابرایەکە ناوی موسەدەقە. ئەفسانەکە وەهایە کە گوایە موسەدەق دیموکراتییانە هەڵبژێردرابوو. ئامانجی ئەوەبوو کە نەوتی ئێران خۆماڵی بکات. لە سزای ئەوەدا کۆدەتایان بە سەریدا کرد و لایانبرد. ئەگەر لایان نەبردایە ئەوا ئێستا ئێران دیموکراسیی بوو.

ئەمانە هیچ وەهانیە.
موسەدەق بە هیچ شێوەیەک دیموکراتییانە هەڵنەبژێردرا، بەڵکو شا داینا لە ساڵی ١٩٥١. موسەدەق نوێنەری خەڵک نەبوو ، شازادەیەکی قاجاریی بوو. ئێرانی سەردەمی قاجاری ئێرانی تاڵانیی بوو.

دەکرێت بوترێت کە ئەو کەسەی کە شەڕی پەهلەویی دەکرد، نوێنەری قاجارەکان بوو کە پەلهەویی بە هاوکاری مەشروتەکان لایبردن.
لە ڕاستیدا هەوڵی کودەتاکە شکستی هێنا. پاشان سوپا کودەتای بە سەردا کرد.

مەبەست لەمە کۆمەڵێک شتە.

یەکەم: لە پەیوەندی نێودەوڵەتیدا حەکایەت گرنگە.

دووەم، ئەم حەکایەتانە زۆرینەکان بۆ گەیاندنی پەیامن.

سێ، هەمیشە حەکایەتەکان ڕەنگدانەوەی ئایدەلۆژیان.

چوار، کاتێک خەڵکانێک دونیابینییەکیان هەیە، تەبایە لە گەڵ حەکایەتەکدا ئەوا بێ گومانکردن باوەڕ دەکەن. بۆ نمونە چەپی ڕۆژئاوایی هەرکاتێک باسی ئێران بکات دەبێت باسی موسەدەق بکات.

پێنج، ئەو ئەفسانەیەی ئەگەر ئەمە نەبوایە، ئەوا هەموو شتەکان باش دەبوون، یان بەمجۆرە نەدەبوون،زۆر سادەیە بۆ ئەوەی بڕوای پێبکرێت. بەڵام حەکایەتێکی بە سودە.

دواین خاڵ، موسەدەق سفلسی بوو، دیارە زۆر ژنانی بووە، بەینی خۆمان بێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP