دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر دەگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی هەولێر دەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان.

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کۆتاییمان بە باری نائاسایی و گەڕانەوەی کارمەندی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و کۆنسووڵخانەمان لە هەولێر هێنا.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە ئەمریکا بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، سەدان كارمەندی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكەی لە بەغداد و هەولێر كشاندبووەوە.

هەروەها تامی برووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەشی بەوە کرد، کە ئەمەریكا ئاستی هۆشداریی خۆی بۆ هاوڵاتیانی سەبارەت بە سەردانكردنی عێراق لە پلەی چواردا دەهێڵێتەوە "واتە هێشتا بۆیان نییە گەشت بۆ عێراق بكەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP