دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

جارێكی دیكە هێرشكرایه‌سه‌ر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جارێكی  دیكە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتوەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتوەتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان بە توندی سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەكات و چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی  و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كردوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنیی  بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەم مانگەدا نزیکەی 18 هێرشی درۆنی کراون و نیوەی زیاتر لەو هێرشانە، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون، کە چواریان ڕۆژی ١٦-٧ کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک. لەنێویاندا دوو کێڵگە کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP