هەرێم نیوز
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگهیاند، وڵاتهكهی لاواز نابێت و لە ئەمریکا ناترسێت، بەپێچەوانەوە ئێران دەیترسێنێت.
عهلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له لێدوانێكدا رایگەیاند، "دۆست و دوژمن دەبێت بزانن کە ئێران لاواز نابێت و لە گۆڕەپانی سەربازی و دیپلۆماسیدا دەستی پڕ دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، گەلی ئێران نەکێشراونەتە ناو ئەو فیتنەیەی کە دوژمنان هەوڵی هاندانییان داوە، بەڵکو بە یەکگرتویی لە دژی دوژمنانی وڵات وەستاون، داواشی لە "هەمو بەرپرسان کرد کە بە توندی لە گۆڕەپانی سەربازی و دیپلۆماسیدا بەردەوام بن لە کارەکانیان".
خامنەیی باسی لهوهشكرد، "دەسەڵاتی دادوەری دەبێ بەدواداچون بۆ تاوانەکانی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکات، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات".