هەرێم نیوز
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژنێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی زارا شه‌هبازی كه به زۆره‌ملێ هاوسه‌رگیری كردبو، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به ناوی زارا شه‌هبازی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیلام، ناوه‌ندی پارێزگای ئیلام له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و له پێش چاوی منداڵه 14 ساڵانه‌كه‌ی به هۆی ناكۆكی خێزانیەوە بە چەک كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زارا شه‌هبازی له ته‌مه‌نی 14 ساڵی به زۆر و به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری هاوسه‌رگیری پێكراوه.
قودره‌ت حه‌یده‌ری زاد، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئیلام به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای ڕاگه‌یاندوه كه بكوژ کە هاوسه‌ری قوربانیەکەیە ته‌مه‌ن 32 ساڵ بوە و دوای ئه‌م تاوانه هه‌ڵاتوه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ستییان پێكردوه.
به پشتبه‌ستن به ئاماره تۆماركراوه‌كان له ناوه‌ندیی ئامار و به‌ڵگه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی ساڵی 2024 پارێزگای ئیلام به نۆ حاڵه‌تی ژنكوژی یه‌كێك له‌و پارێزگایانه بوه كه زۆرترین حاڵه‌تی ژنكوژی تێیدا تۆمار كراوه.