دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

هەڵۆ چاوشین: سەرمایەی بەگەڕخراوی وەبەرهێنان لە هەرێم 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

هەرێم نیوز

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرمایەی وەگەڕخراوی وەبەرهێنان لە هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار، دەشڵێت، سێکتەری پیشەسازی 34.5%ـی کۆی گشتی ئەو پارەیە پێکدەهێنێت. 

هەڵۆ چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی لێکۆڵینەوە لە دەستەی وەبەرهێنان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، تاوەکو ئێستا سەرمایەی وەگەڕخراوی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار، پڕۆژە مۆڵەت پێدراوەکانی دەستەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە  نزیکەی 1252 پڕۆژە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێکتەری پیشەسازی 34.5%ـی کۆی گشتی سەرمایەی وەگەڕخراوی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، ئێمە لەدەستەی وەبەرهێنان دەمانەوێت ئەو ڕێژەیە بەرزتر بکەینەوە.

ئەو بەرپرسەی دەستەی وەبەرهێنان دەشڵێت، دەیانەوێت پرۆسەی وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی سێکتەری نیشتەجێبوونەوە بگۆڕن بۆ سێکتەرەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتوگوزار.

 ڕوونیشیکردەوە، لیجنەیەکمان لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان پێکهێناوە، لیجنکەمان لەهەولێر لێکۆڵینەوەی لە سێکتەری نیشتەجێبوون کردووە، لە سلێمانیش لێکۆڵینەوەیان لە سێکتەری پیشەسازی کردووە، لەدهۆکیش لێکۆڵینەوە لە سێکتەری کشتوکاڵ کراوە، بە نیازیشین لە پارێزگای هەڵەبجە لە سێکتەری گەشتوگوزاردا ڕاپۆرتی خۆمان پێشکەش کەین.

باسی لەوەشکرد، لەسەر هەر 13 سێکتەری هەرێمی کوردستان، ئێمە ڕاپۆرت و قسەی خۆمان دەبێت، بەڵام بەپێی پێشینەی کارەکان کە لە سلێمانی سێکتەری پیشەسازی ڕێژەیەکی زۆری هەیە ە لەهەولێر نیشتەجێبوون و لە دهۆک کشتوکاڵ ڕێژەیەکی باشی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP