دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

مەسرور بارزانی: پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی دەکەینەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە  دەکەنەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی 4ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،" ئەمڕۆ  پێشوازیمان لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد" .

ئەوەش هاتووە، "تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "دووپاتمان کردەوە کە پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە  دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات" .

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە،" دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP