هه‌رێم نیوز
هیند علی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه، ئەمڕۆ شەممە داوای لە دیمەشق و بەغدا کرد هەنگاو بنێن بۆ كاراكردنی ڕێککەوتنیان سه‌باره‌ت به ئاوی ڕوباری فورات لەگەڵ تورکیا و هۆشداریدا لە ڕودانی کارەساتی مرۆیی به‌هۆی دابەزینی ئاستی ڕوبارەکە.
ئەلعلی ئاماژەی بەوەشکردوە، "گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری فورات لە سوریا یەکێکە لەو ئامرازە جەنگ تورکیا بەکاری دەهێنێت" بەپێی ئەوەی سایتی ئیدارەی خۆسەر بڵاویکردوەتەوە.
به وته‌ی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه، پێش ئەوەی کارەساتێکی مرۆیی ڕوبدات پێویستە سوریا و عێراق هەنگاو بنێن و داوای پشکی هەردو وڵات بکەن لە ئاوی روباره‌كه.
هاوكات هۆشداریشیدا له‌وه‌ی بەردەوامبونی ئاستی ڕوبارەکە زیاتر دابەزێت و ئه‌وكات کارەساتێکی مرۆیی لە رۆژئاوای كوردستان روبدات.
لە سەرەتای مانگی نیسانی ڕابوردوەوە، تێبینی ئەوە کراوە ئاستی ڕوبارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە و گەیشتوەتە کەمتر له 200 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
به‌پێی رێكه‌وتنی سوریا و توركیا له 1987، ده‌بێت توركیا 500 مه‌تری چوارگۆشه له چركه‌یه‌كدا ئاو به‌رداده‌ته‌وه بۆ سوریا، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه بۆ 200 مه‌تری چوارگۆشه كه‌مبوه‌ته‌وه.
بەرپرسەکە لە ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد، بەنداوی "تشرین" لە خزمەتگوزاری دەرچوە و له ئێستادا ده‌ستكراوه به ئاوی عه‌مباركراو و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان سنوردار بوه بە وەک ئاوی خواردنەوە و ئاودێری.
بە وته‌ی هیند علی، تورکیا قەیرانی ئابوری ناوچەکە قوڵتر ده‌كاته‌وه بەوپێیەی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن و بۆ ئه‌وه‌ش پشت بە ڕوباری فورات دەبەستن.
عێراقیش هاواری لێ هه‌ستاوه‌و هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
پێش ددو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر توركیا‌و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستان دانه‌نیشن له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌وه كار بۆ یاسایه‌ك ده‌كه‌ن "هاوکاریكردنی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته بە تاوان بناسێنێت."
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو حاكم زاملی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كردوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی عێراق له‌لایه‌ن ئێران توركیاوه.
زاملی وتبوی، "بڕینی به‌شه ئاوی عێراقی لەلایەن وڵاتانی دراوسێی توركیا و ئێران-ه وه بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی ژیانی ژیانی هاوڵاتییانی عێراقه‌و ناكرێت بێده‌نگی لێ بكرێت."
به وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی 90% ئاوی ناوچه‌كانی عێراق له توركیاوه دێت و 10%ش له ئێرانه‌وه.
زاملی باسی له‌وه‌كردبو، "ئەگەر چاره‌سه‌ره‌كان بگه‌ن به بنبه‌ست لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا و به‌رده‌وامی بده‌ن به دانه‌نیشتن لەسەر مێزی دانوستان، ئه‌وكات ئەنجومەنی نوێنەران ناچار دەبێت یاسایەک دەربکات تا هاوکاریكردنی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته بە تاوان بناسێنێت."
هاوشێوه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، زاملی هۆشداری له كاره‌ساتی مرۆیی به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی فوراته‌وه‌و وتی، "ئاستی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك كه‌میكردوه‌و بوه‌ته مه‌ترسی راسته‌قینه" و داواشیكردوه "هه‌رچی ئامرازەکانی فشاره، کە عێراق له به‌رده‌ستیدایه لە دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌كاریبهێنێت تا چاره‌سه‌ری كۆتایی قه‌یرانه‌كه بكرێت."
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داواشیكرد، "به‌رهه‌ڵستی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نكه‌ره بكرێت بۆ دروستكردنی به‌نداوی جه‌زره، كه به ته‌واوه‌تی عێراق بێبه‌ش ده‌كات له به‌شه ئاوی خۆی كه له توركیاوه دێت."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ له ناوچه‌كانی باشوری عێراق به‌پێی هۆشداری به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌هۆی كه‌م ئاوییه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی ناوچه‌كانیان جێبهیڵن و سه‌ده‌ها سه‌ر مه‌ڕوماڵات مردارببنه‌وه‌و به ته‌واوه‌تی سیمای چۆڵه‌وانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی عێراق بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجام ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره، كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت و دو‌ریش نییه شه‌ڕ و پێكدادانی ئه‌هلی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
پشكی عێراق لە هاتنی ئاوی روباری فورات بەپێی رێككەوتنی ساڵی 1989، 58%ی ئه‌و ئاوه‌یه كه بۆ سوریا به‌ر ده‌درێته‌وه‌و له ساڵێكدا بە 9 ملیار و 106 ملیۆن مەتر سێجا مەزەندە دەكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئێران له ساڵی 2003وه حه‌وت به‌نداوی گه‌وره‌ی دروستكردوه، یه‌كێك له‌و به‌نداوانه، به‌نداوی كۆڵەسه‌یه له شاری سه‌رده‌شت كه رێژه‌ی 60% روبای زێی بچوک كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر روباری سیروان-یش به‌نداوێكی دروستكردوه، كه له توانایدایه 80% ئاوی روباری سیروان كه‌م بكاته‌وه؛ به‌وه‌ش به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان روبه‌روی گرفتی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
فورات ئێستا چی به‌سه‌ر هاتوه؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردو تائێستا، به درێژایی مێژویی خۆی، به ئه‌ندازه‌ی ئێستا روباری فورات ئه‌وه‌نده كه‌می نه‌كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مكردنه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م بارانبارینه، دواتریش ئه‌و ژماره زۆره‌ی به‌نداوه‌كانه كه توركیا له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
فورات درێژترین روباره‌كانی رۆژئاوای ئاسیایه، له چیای تۆرۆسه‌وه له توركیاوه دێت و به سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت و دواتریش دێته عێراق و له‌گه‌ڵ دیجله یه‌كده‌گرن.
روبارەکە مەودای دو هەزار و 800 کیلۆمەتر لە قوڵایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبڕێت و 15 پارێزگا دەپێوێت کە هەشتیان لە تورکیا، سێیان لە سوریا و چواریان لە عێراقە.
له سوریا، رێڕه‌وی فورات به ناوچه‌كانی جه‌رابلوس له گونده‌واری له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب و به پارێزگاكانی ره‌قه‌و دێره‌زوردا تێده‌په‌ڕێت و له‌وێشه‌وه ده‌گاته عێراق.
له سوریا دو به‌نداوی گه‌وره به‌ناوه‌كانی تشرین و ته‌بقه دروستكراون له‌سه‌ری و به رێژه‌ی 90%ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا لێیانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی پاكشه‌ی ئاوه‌كه‌وه‌و نزیكبونه‌ته‌وه له رێژه‌ی مردن، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش تێیاندا به رێژه‌ی 70% وه‌ستاوه.
به‌رپرسی به‌نداوی تشرین ده‌ڵێت، له 1999 كه به‌نداوه‌كه دروستكراوه، هێنده‌ی ئێستا كه‌مبونه‌وه‌ی مێژویی ترسناكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی فورات پێیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردان، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئاوی فورات وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كاربهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توركیا به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌رچی له توركیاشه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاوه‌كه كه‌می كردوه‌و له سی ساڵی رابوردو، هێنده‌ی ئه‌مساڵ كه‌مبارانی له باشوری توركیا روینه‌داوه.
پسپۆڕانی رۆژئاوای له بواری كه‌شناسی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن، كه له ناوچه‌كانی سوریا وشكه‌ساڵییه‌كی بێ وێنه روده‌دات.
كاریگه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی فورات به‌شێوه‌یه‌كه، به وته‌ی خالید شاهین، ئه‌ندازیار له به‌نداوی ته‌بقه كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی قسه‌ی كردوه، له‌وانه‌یه به ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوه‌ستێت و ته‌نها به‌شی نانه‌واخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن.
ئێستا ئه‌و كه‌مه ئاوه‌ی به فوراتدا ده‌ڕوات، ژه‌هراوی بوه‌و چه‌نده‌ها جۆر مارو مێروش له‌و زۆنگاوانه‌دا ده‌بینرێن كه به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئاوه‌كه‌وه دروستبون، مارو مێروه‌كانیش چه‌نده‌ها جۆر نه‌خۆشی ترسناكی پێستیان بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری روباره‌كه هێناوه.
خه‌ڵك به ته‌نكه‌ر له‌و كه‌مه ئاوه‌ی به روباره‌كه‌دا ده‌ڕوات ئاو دێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاكبكرێته‌وه، ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌كه‌ش كه‌ڵه‌كه‌بوه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ژه‌هراوی بونی دروستكردوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، له‌مساڵدا له ناوچه‌كه به رێژه‌ی 1,2 ملیۆن تۆن جۆ پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستنه‌كه‌وێت و گونده‌كان چۆڵ ببن و به ته‌واوی سیمای وێرانه‌یان پێوه ده‌ربكه‌وێت.