ئایا دوای جووت بوون (سێکس)هەستی سلبی و پەشیمانیت بۆ درووست بووه؟
لێکۆڵینەوەکان دەری ئەخەن که تۆ تەنیا نیت!
زۆرێک له لێکۆڵینەوه و بەدوا داچوونەکان هەوڵیان داوه که هەرسێ(3) مەرحەلەکانی جووت بوون(سێکس)که وەڵامن بۆ مرۆڤ شیبکەنەوەوه کە
(وورووژان ـ گه یشتنه لووتکه و ته واوبوون ــ جێگیربوون و(ئارام بوونه وه)، وە ئەو گرفت وکێشانەش که پەیوەست و دەرهاویشتەی ئەوسێ
هەنگاوەن که بنچینەکانی جووتبوونن(وورووژان،
گه یشتنه لووتکه و بەتاڵ بوونەوه، جێگیری خاووبونەوه). لەکاتی جووت بوون(سێکس)دا،(مێشک)هەندێ جۆری هۆڕمۆن دەر ئەکات که ئەبنه هۆکاری پەرچەکردارو هەندێ هەڵسوکەوت و دەربڕینی جیاواز وەک گریان ، یان پێکەنین، یان هەستگەلێکی سلبی و پەشیمانی و خەمۆکی، له هەندێ کەسدا کورت خایەن یان درێژخایەن.
لێکۆڵەرەکان دەریان خستوه که له دوای جووت بوون(دڵگرانی، خه مۆکی، یان هەستی سلبی و پەشیمانی )دروست ئەبن که ناسراوه
به( post-coital dysphoria)
(گرفت وکێشەی دوای جووت بوون)ئاڵۆزی وناجێگیریەکانی دوای جووت بوون(سێکس)
که هەردوو ڕەگەز ئەگرێتەوه، ئینجا ئەم حاڵەته بۆی هەیه له پێنج(5)خولەکه وه تا دوو(2)کاتژمێر بخایەنێ بەپێی جۆری کەسەکه.
لەسەدەی هەڤده(17)دا فەیلەسوفی بەناوبانگی فرەنسی(باروخ سپینوزا-- Baruch de Spinoza) له پوختەی باسەێكدا ئەڵێ (هەرئەوەنده هەستی لەزەت و چێژەکانی سێکس بوون به ڕابردوو ئەوا حاڵەتی هەستی سلبی و خەمۆکی و پەشیمانی کۆتای دێت)، ئەو حالەتەش بۆی هەیه له نێوان پێنج خولەک تا دوو کاتژمێردابێت. (فــرۆیــد)ئەم حاڵەته ئەگێڕێتەوە بۆ (تاک )بوونەوەی مرۆڤ دوای جووت بوون، بەمانایەکیتر مرۆڤ نێربێت یان مێ لەکاتی جووت بوون و وورووژان و گەیشتنه چێژو لووتکه، هەست بەیەک جەستەیی و یەک ڕووحی و یەک بوون و ئاویته بوون لەیەکدا ئەکەن، بەڵام دوای تەواوبوون هەریەک ئەگەڕێتەوه ناو واقعی خوودی خۆی وهەست ئەکات و به ئاگادێتەوه که تەنیایه و هەرخۆی هی خوودی خۆیەتی، وه (فـــرۆیــد)خۆی کەسێک بووه له م گرووپه. بەپێیی لێکوڵینەوەیەکی هاوبەشی لێکۆڵەرەوەکانی(ئەمریکی و بەرازیلی و نەرویجی)کراوه دەربارەی ئەم بابەته بەشی زۆری کەسەکان گۆڕان بەسەر هه ست و بیریان دادێت دوای کاری جووت بوون(سێکس)......